زیاد جه‌بار: ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به خه‌ڵكى كوردستانماندا بردمانه‌سه‌ر

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى | فۆتۆ: SNN
SNN
لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى رێكخستنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و به‌ڵێنه‌ى یه‌كێتى به خه‌ڵكیدابوو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ده‌شڵێت: “پیرۆزبایی له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتنى سكاڵاكه‌م له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندایه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى شوبات، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى رێكخستنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیاریدا به نه‌هێشتنى كورسى كۆتاكان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شێوه‌ى چوار بازنه‌یی و دانانى زياتر له 30٪ى كاندیدى لیسته‌كان به كاندیدى ژن.
له‌دواى بڕیاره‌كه، زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، “ئێمه به‌ڵێنمان به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستاندابوو كه هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان به یاسایه‌ك بكرێت كه گه‌ره‌نتى ئه‌نجامنه‌دانى گزى بكات، بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى دادگاى فیدراڵى وايكرد ئه‌و به‌ڵێنه‌ى ئێمه به‌جێبگات”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى، له وه‌ڵامى پرسیارێكى په‌یامنێرى SNN، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى، چۆن مافى پێكهاته‌كان پارێزراو ده‌بێت له شێوازى چوار بازنه‌یدا؟ وتى: “یه‌كێتى هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌كان مافیان پارێزراو بێت، به‌ڵام گرنگیشه كه پێكهاته‌كان خۆیان نوێنه‌رایه‌تى خۆیان بكه‌ن نه‌وه‌ك نوێنه‌رایه‌تى لایه‌نێكى سیاسى بكه‌ن، سه‌باره‌ت به شێوازى به‌شداریكردنیشیان ئه‌مه شتێكى نوێ نییه، ده‌كرێت هاوشێوه‌ى عێراق له پارێزگاكان هاوپه‌یمانیه‌تى له‌گه‌ڵ لایه‌نێكى سیاسى بكه‌ن یانیش خۆیان لایه‌نى سیاسيیان هه‌بێت و به‌و شێوه‌یه به‌شدارى بكه‌ن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









