نویترین زانیاری لەبارەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگارەكانی سلیمانی و هەڵەبجە لە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا

لۆگۆى بزوتنهوهى گۆڕان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | گرافیك: گۆڤار سالار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ لایەنی یەكێتی باسمان لە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە كردووە، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنەی كە لە ساڵی 2014 لە نێوان هەردوولاماندا واژووی لەسەر كراوە، هاوكات پابەندین بە جیبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە و لەگەڵ یەكێتیش لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆمان كردووە.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان و باژێروانی مەکۆی هەڵەبجەی ئەو بزووتنەوەیە بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێتی نشتیمانی كوردستان داوای لێكردوین كە لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی ساڵی 2014 گۆڕانكاری بكرێت لە پۆستە ئیدارییەكانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیمە لە بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی یەكێتیمان كردووە و گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە كردووە بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی لەسەر وادەی ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكان نەدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیمە لە بزووتنەوەی گۆران كە لە ئێستادا پۆستی پارێزگاری سلێمانیمان لایە پابەندین بەو ڕێككەوتنەی كە واژوومان لەسەر كردووە و ئامادەین لە هەر كاتێكدا بێت پۆستەكان ڕادەستی یەكێتی بكەینەوە لەحاڵەتی گەیشتن بە ڕێككەوتنی نوێ لەسەر شێوازی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان بەتایبەت هەردوو پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە.
ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ڕادەستكردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بە یەكێتی لە پارێزگای هەڵەبجە دەبێت پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بدرێتەوە بە ئێمە، بەڵام ئێمە تا ئێستا هیچ كەسێكمان بۆ ئەو پۆستە دیاری نەكردووە و لەگەڵ گەیشتن بەبریاری كۆتایی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەكان كەسی شیاو بۆ پارێزگاری هەڵەبجە دیاری دەكەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









