بڕیارە سەرۆكی حكومەت كارگەیەك لە هەڵەبجە بكاتەوە كە ماوەی شەش ساڵە كراوەتەوە

مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی پێنج شەممە بۆ یەكەم جار لەدوای بوون بە سەرۆكی حكومەت مەسروبارزانیسەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات و لەسەردانەكەیشیدا بەردی بناغەی پردی تووەقوت و دەستكردن بە پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی هەڵەبجەوە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات بڕیاریشە سەردانی كارگەیەك بكات كە ماوەی شەش ساڵە كارگەكە كراوەتەوە بەرهەمی هەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەستی SNNكەوتوون وابڕیارە سبەی پێنج شەممە 22/2/2024 بۆ یەكەمجار مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات، ئەوەش یەكەم سەردانی ناوبراوە بۆ ئەو پارێزگایە لەدوای بوونی بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم، هاوكات لەسەردانەكەیدا بەردی بناغەی پردی تووەقوت دادەنێت كە زیاد لە 10 ساڵە هاووڵاتیانی هەڵەبجە لەچاوەڕوانی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەدان بەڵام بەبیانووی نەبوونی بودجەوە تا ئێستا جێبەجێنەكراوە.
ئاماژەبەوەشكراوە، هەر لە سەردانەكەیدا وابڕیارە كە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئامێری تایبەت بە دروستكردن و پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە ناوی هەڵەبجەوە بخاتە كارو ڕادەستی بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی پاریزگای هەڵەبجە بكرێت و هاووڵاتیانیش دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبیلەكانیان بەناوی هەڵەبجەوە بكەن.
SNNئەوەشی زانیوە كە لەسەردانەكەی سبەینێی سەرۆكی حكومەت، سەردانی كارگەی ڕۆنی زەیتی راسان بكات و هاوكات پرۆژەی كیلگەی بەخیوكردنی ئاژەڵ و بەرهەمهینانی شیرەمەنی بەسەر بكاتەوە، لەكاتیكدا كارگەی ڕۆنی زەیتوی راسان ماوەی شەش ساڵە كراوەتەوە و بەرهەمەكانی لەبازارەكانی هەریمی كوردستان و عێراق و تەنانەت وڵاتانی دەرەوەش بەردەستە وابڕیارە سبەی سەرۆكی حكومەت ئەو كارگەیە بكاتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









