پارتی ئیراده‌ی توركمان بۆچوونى خۆى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌ربڕى

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى حزب و لایه‌نه‌كانى توركمان | فۆتۆتۆ: Rudaw
SNN
سه‌رۆكى پارتی ئیراده‌ی نیشتیمانی توركمان پێشوازى له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق ده‌كات له‌باره‌ى نه‌هێشتنى كورسى كۆتاكان و رایگه‌یاند، كورسی كۆتا هه‌روه‌ك چۆن زیانی نیه هیچ كاتێکیش سودی نه‌بووه.
مەحمود چەلەبی، سەرۆکی پارتی ئیرادەی نیشتیمانی تورکمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ى لابردنى 11 كورسى كۆتاكان له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، “بریاری نه‌مانی كورسی كۆتا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سودیان لێ بینیوه بریارێكی ناخۆشه، چونكه ئه‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا بۆیان ده‌هات به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان لێیان ده‌بردرێت”.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه
به‌یاننامه‌ی پارتی ئیراده‌ی نیشتیمانی توركمان سه‌باره‌ت به‌بریاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به‌نه‌مانی كورسی كۆتاكان:
ئازیزان توركمانه ره‌سه‌نه‌كانی شاری هه‌ولێر و كفری،
دادگای فیدراڵی له رێكه‌وتی 22ى شوباتى 2024دا بڕیاری نه‌مانی 11 كورسی كۆتای پێكهاته‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستانیدا ئێمه هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ بوونی كورسی كۆتا نه‌بووین بۆ پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی وه‌ك توركمان و هیچ كاتێكیش پاڵپشتی له‌بوونی ناكه‌ین، چونکە كۆتا مافێكه ده‌به‌خشرێته كه‌مینه‌كان، ئێمه نه كه‌مینه‌ین و نە پێویستیشمان به‌به‌خشینە، به‌ڵكو ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ین، ره‌سه‌نایه‌تی و مێژووی پر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م وڵاته‌دا هەردەم دیار و دره‌وشاوه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش هه‌بێت ئه‌م مێژوه پر سه‌روه‌ریه‌مان نه‌زانێت پێویسته بیخوێنته‌وه و به‌دواداچون بكات له كتێب و لێكۆڵینه‌وه مێژوویه‌كان، ئه‌وكات ئاشنا ده‌بێت به‌ره‌سه‌نایه‌تی و شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ده‌كرێ كۆتا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی په‌سند بكرێت، به‌ڵام كورسی كۆتا هه‌روه‌ك چۆن زیانی نییه هیچ كاتێکیش سودی نه‌بووه، به‌ڵام بڕیاری نه‌مانی كورسی كۆتا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سودیان لێ بینیوه بڕیارێكی ناخۆشه، چونكه ئه‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا بۆیان ده‌هات به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان لێیان ده‌بڕدرێت.
به‌بڕوای ئێمه یه‌كه‌مین نه‌هامه‌تی كه به‌شێوه‌كی گشتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی عێراقدا هات دابه‌شكردنی ئازوقه‌بوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه، چونكه هاووڵاتیانی فێری ته‌مبه‌ڵی و نا چالاكی كرد، دووه‌مین نه‌هامه‌تی تایبه‌ت بوو به‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان كاتێك كورسی كۆتایان بۆ نه‌ته‌وه‌ی توركمان دیاری كرد.
به‌بروای ئێمه كۆتا هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ جینۆساید كردنی نه‌ته‌وه‌یێك، گوایه توركمانه‌كان خاوه‌نی پێنج كورسی كۆتای په‌رله‌مانی كوردستانن به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كان به‌هیچ شێوه‌یێك ده‌ستیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی توركمان به‌رز نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هەرکاتێک بەرژەوەندی تاکەکەسیان لە لە هەر شوێن و لایەنێک بوایە هه‌رده‌م له‌ئاماده‌باشیدابوون و ده‌ستیان به‌رز ده‌كرده‌وه.
بۆیه‌نه‌مانی كۆتا بۆ توركمانه‌كان له‌بری خه‌مباری به‌ڵكو جێگای دڵخۆشیه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان چاوی رۆن.
ئێستا كات كاتی به‌خۆهاتنه‌وه و له‌خه‌وهه‌ڵسان و راچڵه‌كینی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، ئه‌گه‌ر هاتوو نوێنه‌رانمان له‌خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركی خۆیان وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌جێگه‌یاندبا دڵنیابن هیچ كات بابه‌تێكی ئاوا له دادگای فیدراڵی گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌ده‌كرا.
له‌مڕۆ به‌دواوه هه‌ر كه‌سێك كه‌خۆی به‌نیشتیمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێت ئێستا كاتیه‌تی پێویسته ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی به‌جێبگه‌یه‌نێت.
پێویسته ده‌ست له‌نێو ده‌ست بۆ داهاتویه‌كی گه‌شتر كار بكه‌ین هه‌روه‌ك مێژووی پر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان سه‌ربه‌رزانه رێبكه‌ین و به‌رگریی له مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین.
نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌ن و چالاكه به‌سه‌ر گشت ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی ژیان سه‌رده‌كه‌وێت، خوای گه‌وره‌یار و یاوه‌رمان بێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









