مەسرور بارزانی: دەبوایە بەشێوەیەکی شایستە خزمەتی خەڵکی هەڵەبجە بکرایە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دانای بەردی بناغەی پردی رێگە و پردی تووەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە وتاريَكی پێشكەش كرد و رايگەياند، چیتر ههندێك لهو رهفتارانه بهرانبهر خهڵكی كوردستان دەکرێت قبوڵ ناكهین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ی شوبات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شارەکە، وتارێکی پێشکەشکرد و داوایکرد رێکارەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بەزووترین کات تەواو بکرێت و لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت. وتیشی، “پێویستە ئێمە رووبەڕووی حکومەتی فیدراڵی ببینەوە و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان و هەڵەبجەییەکان بە بیری حکومەت بهێنینەوە،”.
ئاماژەی بەوەکردووە، “لەلایەکەوە تاوانمان بەرامبەر دەکرێت، لەلایەکی دیکەوە قوڕگمان دەگرن و هەناسەمان دەبڕن، لەولایشەوە دێن خۆیان وەک فریادڕەس پێشان دەدەن و خەڵکێک بەلاڕێدا دەبەن و وا دەکەن کە ئێمە مەمنوونیان بین، ئەم جۆرە رەفتارە بەرامبەر خەڵکی کوردستان چی دیکە قابیلی قبووڵ نییە”.
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، هەڵەبجە نموونەیەکی هەرە دیاری تاوانی رژێمی بەعسە و پێویست بوو بە شێوەیەکی شایستە کەسوکاری قوربانییان قەرەبووبکرێنەوە، حکومەتی فیدراڵ ئامادە نییە بەپێی دەستور قەرەبووی زیانلێکەوتووانی هەڵەبجە بکاتەوە.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی ههرێم گلەیی لە حکومەتی فیدراڵ کرد و رایگەیاند، “ئەم جۆرە رەفتارە قابیلی قبووڵ نییە و پێویستە هەڵوێستمان هەبێت بۆ ناچارکردنی حکومەتی فیدراڵی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری هەڵەبجەییەکان و هەموو خەڵکی کوردستان”.
سەبارەت بە دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەی پردی تووەقوت وتی، “بە تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە، سوودێکی زۆر بە خەڵکی ئەم ناوچەیە دەگەیەنێت و کاریگەریی باشی لە بواری گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دەبێت”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە بەرهەمی ناوچەکەش کرد و نموونەی هەناری هەڵەبجەی باس کرد، لەوبارەیەوە وتی، “ساڵی رابردوو توانیمان هەناری کوردستان، بە تایبەت هەناری هەڵەبجە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









