“بەرپرسانی هەرێم پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبن، دوورنییە گەشتی دەرەوەیان قەدەغە بکرێت”

0
1834
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامیكی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاین و هیچ كەس و لایەنێك مافی تانەلێدانی نییە لەسەر بڕیارەكان، بەڵكوو دەبێت هەموولایەك پێوەی پابەند ببن، بۆیە ئەگەر سەرۆكی حكومەت یان هەر بەرپرسێكی دیكەی هەرێم پابەند نەبێت بەو بڕیارانەوە دوور نیە دەستبەسەر موڵك و ماڵ و قەدەغەی گەشتكردنیان لێبكرێت.

ئەحمەدحاجی ڕەشید، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و شارەزا لەكاروباری دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە بەتایبەت بابەتی مووچە و گێرانەوەی سێ‌ مووچەی ساڵی ڕابردوو دابەشكردنی مووچە هاوشیوەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەبێت هەموولایەك پێوەی پابەند بێت، لە بڕیارەكەدا دەڵێت دەبێت حكومەتی هەرێم سەرجەم داهاتەكان ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ بكاتەوە لەبەرامبەریشدا حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران دابینبكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی سیفەتی كۆتایی وەردەگرن واتە هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەیان نییە تانە لەبڕیارەكان بدەن، هاوكات ئەگەر سەرۆكی حكومەت یاخود بەرپرسانی دیكەی هەرێم پابەند نەبن بە جیبەجیكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ئەوا ڕووبەرووی بڕیاری سەختتر دەبنەوە و دوور نییە بەبڕیاریك دەستبگیرێت بەسەر موڵك و ماڵیان و هەروەها قەدەغەی گەشتی دەرەوەشیان لێبكرێت.

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، باشترین بژاردە لەبەردەم حكومەتی هەڕێم لەمكاتەدا ئەوەیە كە پابەند بێت بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و گرفت بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان دروستنەكات، چونكە دواجار بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی جۆرە بڕیارێكن كە دەبێت هەموولایەك پێوەیان پابەند ببیت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this