“لایه‌نه‌كانى كه‌ركوك رێككه‌وتن و یه‌كێتى پۆستى پارێزگار پڕده‌كاته‌وه”

قه‌ڵاى كه‌ركوك له ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى SNN
SNN
لایه‌نه براوه‌كانى كه‌ركوك رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى پارێزگاكه و پۆستى پارێزگارى كه‌ركوكیش بۆ یه‌كێتى ده‌بێت.
رۆژى چوارشه‌ممه 21ى شوبات، لایه‌نه براوه‌كانى كه‌ركوك به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك كۆبوونه‌وه و واده‌ى حه‌وت رۆژیان دیاریكرد بۆ رێككه‌وتن و پێشكه‌شكردنى داواكارى لایه‌نه‌كان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى شوبات، میدیاى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڵاویكرده‌وه، “لایه‌نه براوه‌كان رێككه‌وتنى سه‌ره‌تاییان كردووه به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك”.
له‌سه‌ر دابه‌شكارى پۆسته‌كان میدیاى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاشكراى كردووه، “رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك بۆ یه‌كێتى ده‌بێت، پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان ده‌بێت، پۆستى قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى كه‌ركوك بۆ توركمان ده‌بێت، پۆستى جێگرانى پارێزگار بۆ پارتى و عه‌ره‌ب ده‌بێت، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاش ده‌درێت به توركمان”.
په‌روین فاتیح، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتى له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان دواى ته‌واوبوونى واده‌ى حه‌وت رۆژه‌كه نه‌یانتوانى حكومه‌تى خۆجێی پێكبهێنن كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر له به‌غدا ده‌كرێت، پاشان راسته‌وخۆ دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌مى 2023، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام دواى زیاتر له مانگێك له په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك دروستنه‌كراوه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









