هاوپەیمانان وەڵامی قسەکانی ژنەکەی بەغدادی دەدەنەوە

SNN
دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بەغدادی لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی ” بەغدادی دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بووە تیرۆریست “، لە وەڵامی ئەو قسەیەدا هاوپەیمانان پێی دەڵێن “ئەگەر هاوسەرەکەت کەسێکی ئاسایی و مەترسیدار نەبووایە دەستگیرنەدەکرا”.
ئەسما محەمەد، ھاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی، کەسی یەکەمی گرووپی تیرۆرستی داعش لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە کە پێش چەند رۆژیک لەمەوبەر بڵاوکرابووەوە، لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لەوەکردبوو، پێش دەستگیرکردنی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە لە فەلوجە لە مانگی شوباتی 2004دا کە تا مانگی ١٢ی ھەمان ساڵ لە زیندانی ئەمریکییەکان بوو، ئەبوبەکر بەغدادی کەسێکی ئاسایی بووە و سەرقاڵی کاری بانگخوازی ئیسلامی بووە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتبووی “هاوسەرەکەم دوای ئازادبوونی لە زیندان بەھۆی ھەڵسوکەوتی ھێزەکانی ئەمریکاوە لەگەڵیدا، بووە کەسێکی مەترسیدار و دەستیکردووە بە دروستکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان.”
ئەم لێدوانەی ئەسما وایکرد، ئییان ماکاری، نێردەوی تایبەتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش وەڵامی بداتەوە و رایگەیاندووە، “ئەو زانیارییانە دوورن لە راستییەوە و تەنھا بیانوون، چونکە بەغدادی ئەگەر کەسێکی مەترسیدار نەبووایە دەستگیر نەدەکرا”.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەغدادی پێش دەستگیرکردنیشی سەرقاڵی دروستکردنی ئەو گرووپانە بووە کە لە دژی حکومەتی عێراق و ھێزەکانی ئەمریکا بوون لە دوای پرۆسەی ئازادی لە ساڵی 2003ەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









