نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق، هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات كە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وابڕیارە پشكی هەرێم بۆ ئەم مانگە دیاری بكرێت و پاشان ڕەوانبكرێت، بۆ ئەو مەبەستش لە كۆبوونەوەی ئەم سێشەممەیەی ئەنجوومەنی وەزیران پشكی هەرێم دیاریدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ناردنی پشكی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ گرفتێكی نەماوە بەتایبەت لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە وەزارەتی دارایی عێراقی ناچاركردووە بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە چەند ڕۆژێكە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێكردووە و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا پشكی هەرێم دیاری بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرج نییە پشكی هەرێم تەنها 618 ملیار دیناربێت، بەڵكوو ئەو بڕە پارەیە لەسەر بنەمای پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی كە ڕێژەی لە%12.67 دیاریكراوە پشكی هەرێمیش دیاری دەكرێت، بۆیە گەر خەرجی حكومەتی عێراق زیاتر بێت لە مانگی ڕابردوو ئەوا پشكی هەرێمیش زیاتر دەبێت لە 618 ملیار دینارەكە، بۆ ئەومەبەستەش وابڕیارە لە سێ شەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و پشكی هەرێمیش بۆ مانگی شوبات دیاری بكرێت و پاشان ڕەوانە بكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پشكی هەرێم بگات و دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی دوو، هاوكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە پێویستی بە نزیكەی 914 ملیار دینار هەیە ئەو كورتهێنانەشی كە لە پارەی مووچەی فەرمانبەران دروستدەبێت لە داهاتی ناوخۆ دابیندەكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









