
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا توانیومانە زیاد لە %52ی كۆی گشتی پرۆژەكە تەواو بكەین، هاوكات لە كۆی 400 ملیار دینار كە بڕیارە بۆ تەواوركدنی پرۆژەكە تەرخانبكرێت، هاوكات نیوەی پارە دراوە بە كۆمپانیای جێبەجێكار ئەوەش كە تەرخانكراوە لە داهاتی سلێمانی بووە، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر حكومەت بودجە بۆ پرۆژەكە تەرخان بكات بەخێرایی كارەكان تەواودەكەن.
ئەبوبەكر تەیب، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كاركردن لە (ئۆتۆبانی بابان) كە بە شەقامی 100 مەتری سلێمانی ناسراوە بەردەوامی هەیە، بەشی یەكەمی پڕۆژەكەش پێكدێت لە 34 كیلۆمەتر، هاوكات هەر لەو پرۆژەیەدا حەوت یەكتربڕ و شەش ئەندەرپاس و یەك ئۆڤەرپاس لەخۆدەگرێت، تا ئێستاش توانیومانە بەكۆی گشتی لە%52ی پرۆژەكە تەوا بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا توانیومانە بەدرێژایی حەوت كیلۆمەتر بە پانی 63 مەتر و بە ئەستوری 21 سانتیمەر ڕێگاكە قیرتاو بكەین، لەگەڵ ئەوەشدا لە 70% كارەكانی پردەكان ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسەكان تەواوبوون، ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای جێبەجێكار بەهای 22 ملیار دینار كاریكردووە كێشەی گەورەی بەردەم پڕۆژەكە نەبوونی نەختینەیە لە بانكەكاندا.
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، كۆی گشتی تێچووی پرۆژەكە بریتییە لە 400 ملیار دینار، بەلام حكومەت بە بیانووی نەبوونی پارەی نەختینە ئامادەنییە بودجەی پێویستمان بۆ دابینبكات لەكاتێكدا كۆی ئەو لە %52ی پرۆژەكە كە تەواو بووە كۆمپانیای جێبەجێكار تا ئێستا بە بەهای 150 ملیار دینار كاریكردووە بەڵام لەلایەن حكومەتەوە تەنها نیوەی ئەو بڕە پارەی وەرگرتووە، بۆیە ئەگەر پارە هەبێت كۆمپانیا دەتوانێت بە خێرایی پڕۆژەكە جێبەجێبكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









