سبەی دادگای فیدڕاڵی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
دوابەدوای بڕیارەكەی بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە، سبەینێ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیار لە دۆسیەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم دەدات.
لە ساڵی 2016ەوە، كە ماوەی نۆ ساڵە، حكومەتی هەرێم بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی لە میلاكی شارستانی ڕاگرتووە و بەوەش بە بڕیار یاسای مووچەی ساڵی 2008 ڕاگیراوە، بەڵام پلەبەرزكردنەوەی بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكان (وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە) كردۆتەوە و سەرجەم پلەكانی پێداونەتەوە و بە وتەی پەرلەمانتاران “پلەبەرزكردنەوە بۆ دادوەرەكان و فەرمانبەرانی سێ سەرۆكایەتییەكە و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم كراوەتەوە”.
رۆژی 21ی ئهم مانگه، دادگای باڵای فیدراڵی لهسهر بنهمای سكاڵای ژمارهیهك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم بڕیاریدا مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان بخرێتهسهر ژماره حسابی بانكه فیدراڵییهكان و مووچهی فهرمانبهران له پشكی ههرێم له بودجهی گشتی عێراق ببڕدرێت، سبەی یەکشەممە، 25ی شوبات دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاریدان لە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









