دڵنیایی دەدرێتە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە دۆزینەوە و ناسینەوەی ڕوفاتی كەسوكارەكانیان

وێنەی کەسوکاری کەسانی ئەنفالکراو لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ ئاماژە بەوەدەكات ڕۆژانە زیاتر لە 400 كەس لە كەسوكاری ئەنفالكراوان ناویان تۆماردەكەن بۆ ئەوەی پشكنینی DNAیان بۆ بكرێت و پرۆسەكەش بەردەوامی دەبێت تا ئەوكاتەی سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان ناوەكانیان تۆماردەكەن، ئەوەشدەخاتە ڕوو كە بەسەرپەرشتی خانمی یەكەمی عێراق ئەو ڕوفاتانەی كە تا ئێستا نەهێندراونەتەوە ئەوانیش دەهێندرێنەوە بۆ هەرێم.
هابیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی تۆماركردنی ناوی كەسوكاری ئەنفالكراوانی سنورەكە بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە 400 كەس لە كەسوكاری ئەنفالكراوان ناویان تۆماردەكەن و پرۆسەكەش بەردەوامی دەبێت تا ئەوكاتەی سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان ناوەكانیان تۆماردەكەن، پاشان هەمان پرۆسەكە لەناوچەكانی دیكەی گەرمیان دریژە پێدەدەین، ئەم پشكنینە تەنها بۆ ئەم 172 روفاتە نییە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەخاك سپێردران بەڵكوو بۆ ئەوانەیە كە پێشتریش بەخاك سپێردراون و ئەوانەش لە داهاتودا دەهێنرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە 183 هەزار ئەنفالكراو تا ئێستا نزیكەی دوو هەزار ڕوفاتمان بۆ هێنراوەتە و لەكاتی دۆزینەوەی روفاتی تر ئەو سامپڵی خوێنانەی كەسوكاری ئەنفالكراوان وەردەگیرێت وەك داتا دەمێنێتەوە سودیان لێوەردەگرین بۆ ناسینەوەی روفاتەكان، هاوكات لەنزیكی ئەم گۆڕە بەكۆمەڵەی كە 172 روفاتەكەیان هێنرانەوە بۆ چەمچەماڵ كە بەگشتی ژن و منداڵ بوون.
بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تیمەی كە لەئێستادا دەستیان بەورگرتنی نمونەی خوێن كردووە، بۆ ئەوەیە كە لەهەموو عیراقدا داتا و زانیاری گشتگیر كۆبكرێتەوە، بۆ ئەوەی كاتێك گۆڕەبەكۆمەڵەكان دەدۆزرێنەوە بەزووی كەسوكاریان بدۆزرێتەوە، هاوكات چەند گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوەكە دوای پشكنین و دەرهێنانەوەی روفاتەكان ئەوانیش بەسەرپەرشتی نوێنەری(شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) خانمی یەكەمی عێراق دەگەڕێندرێنەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









