ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له‌نێو ره‌فه‌ح

بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل | فۆتۆ: AFP
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، دره‌نگ یان زوو ئۆپراسیۆنى چوونه نێو شارى ره‌فه‌ح ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ده‌شڵێت: “ئۆپراسیۆنه‌كه نزیكمان ده‌كاته‌وه له كۆتایی حه‌ماس”.
له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا كه له‌گه‌ڵ میدیاى ئه‌مریكا ئه‌نجامیدا، بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل رایگه‌یاند، “ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئۆپراسیۆنى چوونه نێو شارى ره‌فه‌ح ئه‌نجام بده‌ین، چونكه ئه‌م ئۆپراسیۆنه نزیكمان ده‌كاته‌وه له كۆتایی حه‌ماس”.
وتیشى: “هه‌رچه‌نده ئاگربه‌ستیش بكه‌ین، به‌ڵام كاتیه و دووباره شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ئۆپراسیۆنى چوونه نێو شارى ره‌فه‌ح ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه 12ى شوبات، سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیان بۆسه‌ر شارۆچكه‌ى ره‌فه‌ح له باشوورى غه‌ززه ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى رزگاركردنى سێ بارمته و توانیویانه هه‌رسێكیان ئازاد بكه‌ن”.
هاوكات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى غه‌ززه له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، “ئیسرائیل 14 خانوو و سێ مزگه‌وتنى كردوونه‌ته ئامانج. به‌پێى ئه‌نجامه كان، 3000 كه‌س كوژراون كه به‌شێكى زۆریان هاووڵاتى سڤیلن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، به‌ره‌به‌یانى هه‌مان رۆژ جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌نجامدا. به‌پێى زانیارییه‌كانى كۆشكى سپى، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، چوونه نێو شارى ره‌فه‌ح پێویستى به ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى تۆكمه و پلانبۆداڕێژراو هه‌یه، ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كى بێ پلان هێرشبكرێته‌سه‌ر ئه‌و شاره”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا وتوشیه‌تى: “ئه‌گه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه بێپلانه پێویسته رابگیرێت”.
شارۆچكه‌ى ره‌فه‌ح ده‌كه‌وێته باشوورى كه‌رتى غه‌ززه، له‌دواى رووداوه‌كانى 7ى تشرینى دووه‌مى 2024 و ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل كه‌رته‌كه بووه‌ته په‌ناگه بۆ زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌ى كه‌رتى غه‌ززه. هاوكات ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ده‌روازه‌ى سنوورى ره‌فه‌ح كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ میسر.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
14كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









