“مانگى داهاتوو مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى بانكه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق بۆ ساڵى 2024 دابینكراوه، ده‌شڵێت: “مانگه‌كانى داهاتوو له‌ڕێگه‌ى بانكه‌كانه‌وه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌درێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى شوبات، كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه ناردنى مووچه‌ى مانگى شوباتى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNN راگه‌یاند، “ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم په‌یوه‌سته به ناردنى لیستى ناوى مووچه‌خۆران له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه و له مانگى داهاتوو(ئازار)ه‌وه دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكه‌وه و به سیستمى ئه‌لیكترۆنى ده‌درێت”.
هاوكات له به‌شێكى گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ د. نه‌رمین مه‌عروف، ته‌یف سامى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئێمە کارەکانمان تەواو کرد و لە بەرژەوەندی ئێوە بڕیارماندا، ئێوەش دەبێت هاوکارمان بن”.
به وته‌ى نه‌رمین مه‌عروف، “له مانگى شوباته‌وه شتێك نامێنێت به‌ناوى ناردنى 618 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكو ته‌واوى پاره‌ى مووچه خه‌رج ده‌كرێت بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌پێى ئه‌و لیستى مووچه‌یه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم بۆیان ده‌نێرێت و دیوانى چاودێرى دارایی عێراق پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كات”.
به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى وه‌زیرى دارایی و لیژنه‌ى دارایی له ده‌ره‌وه‌ى پرسى هه‌رێم بوو و تایبه‌تكرا به ده‌سته‌به‌ركردنى پاره‌ى پێویسته بۆ مووچه له ساڵى 2024دا، له‌و باره‌یه‌وه ته‌یف سامى روونیكردووه‌ته‌وه، “عێراق پاره‌ى پێویستى له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دابینكردنى مووچه له ساڵى 2024دا و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه دروستنابێت”.
به وته‌ى وه‌زیرى دارایی، “له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا خشته‌ى بودجه‌ى 2024 ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ند كردنى”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









