بە پێی یاسای خزمەتی شارستانی فەرمانبەران ڕاكان جبوری ناتوانێت ببێتەوە بە پارێزگاری كەركوك

دیلان غەفور
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی یاسای خزمەتی شارستانی نابێت كە سێك هەڵبژێردرێت بۆ پۆستی پارێزگار كە تەمەنی لەسەروو 60 ساڵەوە بێت، پارێزگاری ئێستای بەوەكالەتی كەركوك ئەو مەرجە یاساییەی تێدانییە ئەگەریش خۆی كاندید بكات لەسەرۆكایەتی كۆمار گرفتی یاسایی بۆ دروستدەبێت.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی یاسا نابیت كەسێك بكرێتە پارێزگار كە تەمەنی هەڵكشابێت و لەسەروو 60 ساڵەوە بێت، چونكە بەگوێرەی یاسای خزمەتی شارستانی هەر فەرمانبەرێك تەمەنی گەیشتە سەرو60 ساڵ ئەوا ڕەوانەی خانەنشینی دەكرێت، هاوكات لەمادەی (6)ی یاسای پارێزگاكانی ژمارە (21)ی ساڵی 2008 پێناسەی ئەوەی كردووە یەكەی ئیداری لەهەر پارێزگایەك پارێزگار كەسی یەكەمە، هاوكات لەمادەی (24)ی هەمان یاسا باس لەوەدەكات كە پارێزگار پلەكەی وەكیلی وەزیرە بەهەموو ماف و ئیمیتیازاتاكانیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارێكی ئەنجومەنی دەوڵەت هەیە كە دەڵێت (پارێزگار فەرمانبەرە) هاوكات بڕیارێكی دادگای ئیداریش هەیە كە دەڵێت پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییە فەرمانبەرن، بۆیە بەگوێرەی یاسای خزمەتی شارستانی هەر فەرمانبەرێك تەمەنی گەیشتە سەروو 60 ساڵ دەبێت بنێردرێت بۆ خانەنشینی.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لە ئەنجومەنی پارێزگا دەنگ نەدرێت بەكەسێك تەمەنی لەڕووی یاساییەوە هەڵكشابێت، بۆیە ڕاكان جبوری تەمەنی یاسایی لەدەستداوە و ناتوانێت پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێتەوە، بۆیە ئەگەر لەحاڵەتێكیشدا ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش دەنگ بهێنێت بۆ ئەوەی بكرێتەوە بە پارێزگار ئەوا لەكاتی پەسەندكردنی وەك پارێزگار لەلایەن سەرۆككۆمارەوە گرفتی یاسایی بۆ دروستدەبێت و ناتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
12كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









