سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ SNNلە بازگەكانی هەولێر بەهەڕەمەكی پارە لە بازرگانان وەردەگیرێت

ژوری بازرگانی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ماوەیەكە لە بازگەكانی هەولێر ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی ئەو كەرەسەتەو كەلوپەلانە دەكرێت كە لە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە بەرەو هەولێر دەبرێن، بەجۆرێك بە شیوەیەكی هەڕەمەكی پارە لە بازرگانان وەردەگیرێت پاشان ڕێگەیان پێدەدرێت كاڵاكانیان ببنە هەولێر.
نەوزاد غەفور، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكی زۆرە لەلایەن بازرگانانی شاری سلێمانییەوە سكاڵامان بەدەست دەگات كە كاتێك دەیانەوێت ئەو كاڵاو شەمەكانەی كە بەشێوەیەكی فەرمی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە هاوردەیان كردووە و لەوێ گومرگیان ڕادەستكردووە ببەنە هەولێر ڕێگرییان لێدەكرێت و لەوێش دووبارە داوای گومرگیان لێدەكرێتەوە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی بەبێ پێدانی هیچ وەسڵێك پارەیان لێدەسەندرێت پاشان ڕیگەیان پێدەدرێت كاڵاكانیان ببنە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیانووی ئەو بازگانەی هەولێر ئەوەیە گوایە لە بازگەكانی سلێمانیش بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ بازرگانان دەكرێت، بەڵام ئێمە لە نزیكەوە بەدواداچوونمان كردووە هەر بازرگانێك كاڵاو شەمەك هاوردە سلێمانی بكات و گومرگی لە هەر مەرزێكی نێودەوڵەتی دابێت هیچ گومرگێكی لێوەرناگیرێت و بەشێوەیەكی ئاسایی كاڵاكانی دەهێنێتە سلێمانی بەڵام لە بازگەكانی هەولێر كار بە مەنەفێستی مەرزەكانی باشماخ و پەرێوزخان ناكرێت و دووبارە گومرگیان لێوەردەگیرێتەوە.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم مامەڵەیەی بازگەكانی هەولێر زیانێكی زۆری لە بازرگانانی سلێمانی و دەووروبەریداوە، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە ژوورە بازرگانییەكانی هەولێر و دهۆك و یەكێتی ژوورەی بازرگانییەكانمان ئاگادار كردووەتەوە كە بێنە سەرهێڵ و كۆتایی بەو دۆخە بهێندرێت كە بەرامبەر بە بازرگانان ئەنجام دەدرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








