نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی چەند مادەیەكی نوێ لەبەشەخۆراكی مانگی رەمەزان

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات، لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە ئاگاداركراونەتەوە كە بۆ مانگی رەمەزان لەگەڵ دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە، چوارماددەی نوێ دابەشدەكرێن كە تەنها بۆیەك جارەو لەمانگی رەمەزاندا ئەو چوار مادەیە دابەشدەكرێن.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی بە SNNی راگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بەردەوامی هەیە، تائێستا بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەم ساڵ بەتەواوی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشنەكراوە، كە بریتییە لە مادەكانی ڕۆنی زەیت، دۆشاوی تەماتە شەكر، لەتكە نۆك، لەگەڵ نیسك و برنج و ئارد، هاوكات بەشەخۆراكی مانگی دووش جگە لە برنج ئامادەیە، بەڵام فەرمانی دابەشكردنمان پێنەگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە جگە لەو حەوت مادەیە بڕیار دراوە بۆ مانگی رەمەزان چوار مادەی نوێ دابەش بكرێن كە بریتین لە ئاردی سفر، ماكەرۆنی، نیشاستە و شەعرییە، ئەو مادانەش لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان پێكەوە دابەش دەكرێن.
کامەرانر فەتاح وتیشی “ئەو خۆراكەی بڕیارە لە رەمەزاندا دابەشبكرێت تاوەكو ئەمڕۆ نەگەیشتوون بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگەن و ئامادەكاریمان كردووە و كۆگاكانیش بۆ هەڵگرتنیان ئامادەن”.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەو چوار مادەی نوێیەی كە بۆ مانگی رەمەزان دابەشدەكرێن بۆ ئاردی سفر هەر كەسێك یەك كیلۆگرام دەبێت؛ بۆ نیشتاستە و شەعرییە هەر خێزانێك كیلۆیەك و ماكەرۆنیش هەر خێزانێك نیو كیلۆیە، ئەو چوار مادەیەی بڕیارە بۆ رەمەزان دابەشبكرێن پەیوەندی بە بەشەخۆراكەوە نییە و تەنیا بۆ مانگی رەمەزانەو یەكجار دابەشدەكرێن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









