یه‌كه‌مین لێدوان له مه‌سرور بارزانیه‌وه له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت

كۆبوونه‌وه‌ى تیمى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ جیۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەى ئه‌مریكا بۆ سەرچاوەکانی وزە | فۆتۆ: KRG
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگاكانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان‌مان دۆزیونه‌ته‌وه.
له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جیۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەى ئه‌مریكا بۆ سەرچاوەکانی وزە، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس رایگه‌یاند، “رێگاكانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان‌مان دۆزیونه‌ته‌وه”.
له به‌شێكى نووسینكه‌یدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له‌گه‌ڵ هاوبەشەکانمان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا لە باسمان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و داوای پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکام کرد لە فیدرالیزم و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان”.
Fruitful talks with our partners at @StateDept. Exchanged notes on Erbil-Baghdad relations. Urged continued US support for federalism and KRI’s constitutional rights.
We also explored ways to resume KRI’s oil exports. pic.twitter.com/5ApuXi5xkV
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 26, 2024
قسه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه، به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، رۆژى 25ى ئازارى 2023 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا. دادگاى پاریس له‌سه‌ر سكاڵاى حكومه‌تى عێراق سزاى پێبژاردنى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند و هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمیشى وه‌ستاند. پاش تێپه‌ڕینى 11 مانگ تاوه‌كو ئێستا هه‌نارده ده‌ستى پێنه‌كردووه‌ته‌وه و له ئێستادا هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌كه بریتیه له، “رازى نه‌بوونى كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى نه‌وت كه ئاماده‌نین به‌و نرخه‌ى به‌غدا بۆى داناون ده‌ستبه هه‌نارده بكه‌نه‌وه”.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، پێشتر گۆڤه‌ند شێروانى، شاره‌زاى بوارى نه‌وت رایگه‌یاند، “زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته 9 ملیار دۆلار”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى نه‌وت، “ئه‌و زیانه‌ى به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له ئابوورى عێراق كه‌وتووه هاوتایه له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌سه‌ر پێنجى كورتهێنانى بودجه‌ى عێراق”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه رۆژى شه‌ممه 24ى شوبات، حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له پانێڵێكى گفتوگۆدا له شه‌شه‌مین كۆنفڕانسى (گفتوگۆى به‌غدا) باسى له چه‌ند پرسێكى جیاواز كرد و له به‌شێكیدا له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه رایگه‌یاند، “گفتوگۆكانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنێ به‌ڕێوه‌ده‌چن”.
له‌باره‌ى هۆكارى نه‌گه‌یشتنیان به رێككه‌وتنى یه‌كلاكه‌ره‌وه، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه بریتیه له رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر نرخى هه‌نارده، گفتوگۆكانما تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








