سەرۆکی ئەمریکا: ئیسرائیل رازیبووە لە مانگی رەمەزاندا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنێت

جۆو بایدن، سهرۆكى ئهمریكا | فۆتۆ: AP
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە بە راگرتنی چالاکییە سەربازییەکانی لە غەززە لە مانگی رەمەزاندا، دەڵێت “هێرشەکانیان بۆ سەر رەفەحیش چڕناکەنەوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی شوبات، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی رایگەیاند، ئیسرائیل هیچ چالاکییەکی سەربازیی لە مانگی رەمەزان بەرامبەر غەززە ئەنجام نادات، هاوکات پابەندیش بووە بەوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر رەفەح چڕ نەکەنەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی سیڤیل ناوچەکە چۆڵ نەکەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەوڵ هەیە بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتەکان کە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دەستگیرکراون
لە7ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بۆسەر ناوچەکانی ئیسرائیل دەستپێکرد، لە وەڵامدا ئیسرائیلیش ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
بەهۆی هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس هەزار و 200 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش وەک بارمتە دەستگیرکران، پاشان لەو ئاگربەستە کاتییەی ئەنجامدرا ژمارەیەک لە بارمتەکان ئازادکران و ئێستا نزیکەی 134 کەس وەک بارمتە لای حەماس ماون.
لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیلیش بۆ سەر کەرتی غەززە تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 هەزار کەس کوژراون و بەهەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









