
SNN
ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاندووە، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم خۆی دەیەوێت دەست بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایانی هەرێم بکات، دەڵێت “نایەوێت دادگای فیدراڵی ئەو کارە بکات”.
دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بە SNNی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت بکەوێتە ژێر دەسەڵاتەی دادگای فیدراڵی، هەر بۆیە دەیەوێت خۆی پلەبەرزکردنەوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بکات، دەڵێت “چاومان لەوەیە پلەبەرزکردنەوە بگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم”.
ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای فیدراڵی عێراق لە 17ی ئازاردا پێنجەم دانیشتنی خۆی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پلەبەزرکردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات، ئەمەش لە کاتێکدا ئەگەر حکومەتی هەرێم لە ماوەی 20 رۆژی داهاتوودا پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان ئەنجام نەدات دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە دەدات.
ئەوەشیخستووەتە روو، “لە 2014 ەوە هیچ دامەزراندنێک نەبووە، بە نزیکەی 10 ساڵ دەبێت لەو ماوەدا تا ئێستا 47 هەزار دەرچووی دانەمەزراو هەیە، لە هەمان کاتدا نزیکەی 47 هەزار کەسی دامەزراو هەیە کە یان خانەنشین بوون یاخود کۆچی دواییان کردووە یان لە ئیشەکانیان نەماون و کەس نەخراوەتە شوێنەکانیان.”
دەڵێت “بۆ ئەو شوێنانە دەمانەوێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن و دەرچووە دانەمەزراوەکانیش ببن بە مامۆستایانی وانەبێژ یان گرێبەست.”
سەبارەت بە کێشەی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا رووبەڕوویان بووەتەوە، دڵشاد میرانی روونیکردەوە، “بەپێی ئەو بەڵێنانەی لە دادگای فیدراڵی وەرمانگرتووە تووشی کێشەکانی مووچە نابینەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەرکردنی”.
ئەمە لە کاتێکدایە، دادگای فیدراڵی لە 25ی شوباتی 2024 کۆبوونەوەی ئەنجامدا تیایدا کەیسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ 17ی ئازار دواخست، ئەمەش بۆ ئەو مەبەستەی حکومەتی هەرێم خۆی بەو کارە هەڵبستێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









