بەراورد بەمانگی ڕابردوو نرخی كیلۆیەك مریشك زیاد لە دووهەزار دیناری ڕۆشتووەتەسەر

0
1250

SNN-عەلی حەمە سەعید

نرخی مریشكی زیندوو لەبازاڕەكانی هەرێم بۆ هەركیلۆیەك گەیشتووەتە بڕی چوار هەزار دینار، بەراورد بە مانگی ڕابردووش نرخی كیلۆیەك مریشك زیاد لە دووهەزار دیناری ڕۆشتووەتەسەر بەوتەی مریشك فرۆشان پێدەچێت لەمانگی ڕەمەزان نرخەكەی زیاتر بەرزببێتەوە.

بەكر باقی، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند هەفتەیەكە نرخی مریشكی زیندوو بەردەوام ڕوولەبەرزبوونەوە دەكات، بەجۆرێك ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك بە سێ‌ هەزار و 800 تا چوارهەزاردینار فرۆشتوومانە، لەكاتێكدا لەهەفتەی پێشووتر كیلۆیەك مریشك بە سێ‌ هەزار دینار بوو هاوكات بەراورد بەمانگی ڕابردووش بۆهەر كیلۆیەك بڕی دوو هەزار دیناری ڕۆشتووەتەسەر، ئەگەریشی هەیە لە مانگی ڕەمەزان زیاتر بەرز ببێتەوە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزربوونەوەی نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێم پەیوەندی بە بەرز بوونەوەی نرخی جوجكی ناو كیلگە پەلەوەرییەكانەوە هەیە، بەجۆرێك پیشتر نرخی جوجكێك تەنها 35 تا 40 سەنت بوو، بەڵام ئێستا هەمان ئەو جۆرە جوجكە بۆ 80 سەنت بەرز بووەتەوە، لەهەمان كاتیشدا حكومەت ئامادە نییە گاز بەنرخی هەرزان بۆ خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان دابین بكات،  حكومەت هیچ پلانێكی نییە بۆ ئەوەی بتوانین نرخەكان جێگیر بكەین و هەر مانگە و نرخێك دانەنرێت بۆ مریشك.

سەرۆكی كۆمەڵەی كیڵگە پەلەوەرییەكان لەسەرجەم كیڵگە پەلەوەرییەكان كە ژمارەیان زیادر لە هەزار و 200 كیڵگەیە ساڵانە زیاد لە 105 كلیۆن مریشك بەرهەم دەهیندرێن كە نزیك دەبێتەوە لە 250 هەزار تۆن گۆشتی مریشك، لەكاتێكدا هەریمی كوردستان پێویستی بە نزیكی 145 هەزار تۆن گۆشتی مریشك هەیە و ئەوەی دەمێنێتەوە ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this