رەوەند مەلا مەحمود: ئامادەی دانوستانین لەگەڵ هەموو لایەنەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

رەوەند مەلا مەحمود
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هەموو لایەنە سیاسییەكانی كەركوك كە ئەندامیان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەیە پرۆژەی تایبەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی پاریزگار و دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی كەركوك ئامادەدەكەن ووابڕیارەكە لەسەرەتای مانگی داهاتوو دانانی پارێزگار و دابەشردنی پۆستە ئیدارییەكانی كەركوك یەكلای بكرێنەوە و لە ئێستاشدا لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان لایەنەكان هەیە.
ڕەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی كەركووكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە SNNی رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی هیچ لایەنێك بەتەنها ناتوانێت پۆستی پارێزگاری كەركوك و پۆستەكانی دیكە بە دەنگدانی زۆرینە یەكلای بكاتەوە، بۆیە لە كەركوك جیاواز لە پارێزگاكانی دیكە دەستبەكار بوونی پارێزگار و پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا دواكەوتووە، بەڵام لە ئێستادا لێكتێگەیشتن لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك هەیە و لەسەرەتای مانگی داهاتوو هەوڵدەدرێت لە كۆبوونەوەیەكدا ئەو بابەتە یەكلای بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە ئێستاوە لایەنە سیاییەكان كە ئەندامیان لە ئەنجومەنی پارێزگا هەیە سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەی تایبەت بەخۆیانن بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی داهاتوودا یەكێك لە پێشنیارەكان قەبوڵبكرێت و پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی كەركوك یەكلایی بكرێتەوە، ئێمەش لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەر لە سەرەتاوە رامانگەیاندووە كە ئامادەی دانوستاندنین لەگەڵ هەموو لایەنەكان.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، ئیمە وەرگرتنی پۆستی پارێزگار بە مافی خۆان دەزانین چونكە وەك لیست زۆرترین ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگامان هەیە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی هیچ كەسێكمان دیاری نەكردووە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك، ئێمە پێمانوایە كە دەبێت لە حكومەتی خۆجێی داهاتووی كەركوك هەموو لایەنەكان بەشدار بن، چونكە لە كەركوك تەنها پۆستی پارێزگارنییە كە پێویستی بە ڕێككەوتن هەیە، بەڵكوو زۆر پۆستی ئیداری دیكە هەن كە پێویستە شانبەشانی پارێزگار ڕێككەوتنیان لەبارەوە بكرێن و لایەنەكانی دیكەش بەشدار بن لە پڕكردنەوەی ئەو پۆستانە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









