ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى سلێمانى له‌باره‌ى به‌فره‌وه

به‌فربارین له شارى سلێمانى له رۆژى 28ى شوباتى 2024 | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى رێگه‌وبانى سلێمانى داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كات، هاوكارى تیمه‌كانیان بن له‌كاتى پاككردنه‌وه‌ى رێگه‌وبانه‌كاندا، ده‌شڵێت: “پێنج تیم له 13 ناوچه‌ى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى له ئێستادا سه‌رقاڵى رشتنى خوێ و لمى وردن به شه‌قامه‌كاندا”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى شوبات، شه‌پۆلێكى به‌فربارین سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و ناوچه شاخاویه‌كانى ده‌وروبه‌رى گرته‌وه، به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى سلێمانى، “پێنج سانتیمه‌تر به‌فر له‌ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى باریوه”.
له‌باره‌ى شێوازى كاركردنى تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگه‌وبانى سلێمانى، ئه‌مڕۆ فوئاد باقى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى رێگه‌وبانى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “تیمه‌كانى ئێمه له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه سه‌رقاڵى پاككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و رشتنى لمى ورد و خوێن به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى كردن بۆ هاووڵاتیان، داوامان له هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه هاوكارى تیمه‌كانمان بن، چونكه به‌داخه‌وه به‌شێكى زۆرى هاووڵاتییان به راگرتنى ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى به‌فرى زۆرى لێباریوه رێگرى ده‌كه‌ن له كارى تیمه‌كان”.
وتیشى: “كارى تیمه‌كانى ئێمه بۆ پاراستنى ئه‌وانه بۆیه داواكارین هاوكاریمان بكه‌ن تاوه‌كو بتوانین خوێ به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بڕژین و هاووڵاتیان له‌كاتى به‌كارهێنانیاندا سه‌لامه‌ت بن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، چه‌ند تیمتان له ئێستادا له كاردان؟ فوئاد باقى وتى: “له ناو سه‌نته‌ر و ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى پارێزگا پێنج تیمى سه‌ره‌كیمان هه‌یه كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر تیمى سلێمانى، مێرگه‌پان، دوكان، دابان، شه‌ده‌ڵه و تیمى سلێمانى ئه‌زمڕ و شارباژێڕ و تیمى سه‌یدسادق، باشماخ، سه‌یرانبه‌ن و تیمى سلێمانى تانجه‌رۆ و تیمى سلێمانى قه‌ره‌داخ. سه‌رجه‌میان له ئێستادا سه‌رقاڵى پاككردنه‌وه‌ى رێگه‌وبانه‌كانن”.
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى رێگه‌وبانى سلێمانى، “به‌هۆى ره‌وشى كه‌شوهه‌واوه زوقمێكى زۆر دروستبووه، له‌به‌ر ئه‌وه رێگاوبانه‌كان به‌ستوویانه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









