“شۆفێر هەبووە بەتەنها هەشت ملیۆن دینار پارەی سزای داوە، ئەمڕۆ كۆتایی بە لێخۆش بوون دێت”

هاتووچۆی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی لێخۆشبوونی لە %20ی سزای سەرپێچی هاتووچۆیە و بەوهۆیشەوە قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دروستبووە، ئاشكراشی دەكات شۆفێرای واهەبووە بەتەنها بڕی هەشت ملیۆن دینار سزای هاتووچۆی ڕادەستكردووە.
عەمیدی هاتووچۆ ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی كاركردنە بە بڕیاری لێخۆشبوونی سزای لە %20 ی سەرپێچییەكانی هاتووچۆ، بەهۆیەشەوە چەند ڕۆژێكە قەرەباڵغییەكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دروستبووە، هاوكات فشارێكی زۆریش لەسەر ئەفسەرانی بەشی پێبژاردن و بەشی سزاكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دروستبووە و بۆیە بەناچاری دەوامی ئەفسەرانی ئەو بەشانەمان درێژكردووەتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی سودمەند ببێت لەو بڕیارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی شەش مانگە ئەو بڕیاری لێخۆشبوونە هەیە، بەڵام ئەوە نزیكەی هەفتەیەكە كە بەو شێوەیە هاووڵاتیان و شۆفێران دێنە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بەمەبەستی بژاردنی سزای هاتووچۆ، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت كە باری دارایی هاووڵاتیان باش نییە و پێویستە ئەو بڕیارە درێژ بكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیەمان بۆ نەهاتووە.
بەرێووەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێمان ناخۆشە كە هاووڵاتیان و شۆفێران ڕووبەڕووی سزای هاتووچۆ دەبنەوە، بەتایبەت هەندێك لە شۆفێران هەن پابەندی ڕینماییەكانی هاتووچۆ نابن، شۆفێر هەیە بەتەنها بڕی هەشت ملیۆنە دینار سزای هاتووچۆی بژاردووە، ئەمە بڕە پارەیەكی زۆرە و ئەگەر شرفێر پابەند ببێت دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە لە پێداویستییەكی دیكەی ماڵ و منداڵەكەیدا خەرج بكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








