“دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم كارێكی زۆر قورس نییە”

ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى داراییه‌وه ئاشكرایده‌كات كه، “دروستكردنى هه‌ژمارى بانكى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كارێكى ئاسانه”.
رۆژى دووشه‌ممه 26ى شوبات، لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق میواندارى ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراقى كرد و له‌باره‌ى پرسه‌كانى ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم و دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى گفتوگۆیان كرد.
د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند، “له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى داراییدا ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق وتى: دروستكردنى هه‌ژمارى بانكى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كارێكى قورس نییه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى هۆكارى ئه‌و قسه‌یه چى بوو؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “وه‌زیرى دارایی وتى: قورس نییه، چونكه هه‌رێمى كوردستان چه‌ند مانگێكه سه‌رقاڵى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من)ه و پێشتریش بایۆمه‌ترى بۆ مووچه‌خۆره‌كانى كردووه”.
پێشتر سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى له په‌رله‌مانى عێراق كه ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو ئاشكراى كرد، “ته‌یف سامى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوێندى خواردووه و وتویه‌تى: پاره‌ى مووچه‌ى مانگى ئازارى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم نانێرێت هه‌تاوه‌كو دڵنیا نه‌بێته‌وه كه مووچه‌كه له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانكیه‌وه خه‌رج ده‌كرێت”.
رۆژى 21ى شوبات، دادگاى فیدراڵى عێراق دانیشتنێكى تایبه‌تى به دواكه‌وتنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ئه‌نجامدا، له دانیشتنه‌كه‌دا بڕیاریدا كه هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند پابه‌ند بكات به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌كاتى خۆیدا له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









