فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا هەوڵی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەدات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی ئەو ئاگرەی كە شەوی ڕابردو بەشێك لە دووكانەكانی بازاڕی لەنگەی هەولێری گرتەوە، فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی لەڕێگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بڕیارێك دەربچێت بەقەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئەو ئاگرە كە بەسەدان دووكان سوتان و بە هەزاران دۆلار زیان بە خاوەن دووكانەكان كەوت.
كەریم شوكر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە وەكالەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببینەوە، یەكێك لەو تەوەرانەی كە بە جدی كاری لەسەر دەكەین بابەتی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكەی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەر لە ئێستاوە دەستمان كردووە بە كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی قەبارەی زیانەكان و هەروەها بڕی ئەو زیانانەی كە لە ئەنجامی ئەو ئاگرەوە بە دووكاندانی ئەو بازاڕە كەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو دیدارەماندا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی سنوری گەرمیانیش دەكەین كە بەهۆی لافاوەكەی ئەم دواییەوە زیانێكی زۆریان بەركەوت، بۆ ئەوەی هەر چۆنێك بێت سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارێك دەربكات بە دیاریكردنی بڕێك پارە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكەی هەولێر و هەروەها لافاوەكەی گەرمیانیش.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە وەكالەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتێكدایە كە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر بەسەدان دووكانی ئەو بازاڕە سوتان و بەهۆیەشەوە زیانی سەدان هەزار دۆلار بەر خاوەن دووكانەكانی ئەو بازاڕەكەوت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









