” جێگری سەرۆكی حكومەت مەبەستییەتی كارئاسانی زیاتر بۆ وەبەرهێنان بكرێت لە پارێزگای هەڵەبجە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە ئاماژە بەودەكات لە چوارچیوەی گرنگیدانەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت بە پاریزگای هەڵەبجە بۆردیكی تایبەت بە چاودێری پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەكات لە ئایندەیەكی نزیكدا دێنە هەڵەبجە و كارئاسنی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران دەكەن.
تاهیر شێخ عیزەدین، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: بەمەبەستی زیاتر گرنگیدا بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان و چارەسەركردنی كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم بازرگانان و كۆمپانیا و وەبەرهێنەران، لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆردێك، كە (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دەكات و كاری بۆردەكە بریتییە لەچاودێری پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، لە ئایندەیەكی نزیكدا سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و كارئاسانی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران و چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەمیان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، جێگری سەرۆكی حكومەت مەبەستییەتی كە پارێزگای هەڵەبجە بووژانەوەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت بۆ ئەومەبەستەش هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە كە ئەوەندەی پێیان دەكرێت كار ئاسانی بكەن بۆ بازرگانان و وەبەرهێنان پرۆژەكانیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەبواری وەبەرهێناندا جێبەجێبكەن و بووژانەوەیەكی زیاتر ڕوو لە پارێزگاكە بكات.
وتەكانی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە سەرقاڵی ئامادەكردنی مامەڵەی دەستپێكردنی نزكیەی 40 پرۆژەی وەبەرهێنانە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و لە ئایندەیەكی نزیكدا وەبەرهێنەران دەستبەكار دەبن لە كاركردن لەو 40 پرۆژەیەدا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









