گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكان بەربەستی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمن

SNN-عەلی حەمە سەعید
تا ئێستا حكومەتی عێراق و هەرێم لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی ڕێكنەكەوت، بەوتەی چاودێرانی سیاسی و پەرلەمانتارانی عێراق ئەو گرێبەستانەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان واژۆی كردوون، سەرەكیترین بەربەست بۆ ئەوەی نەتواندرێت نەوتی هەرێم جاریكی دیكە هەناردە بكرێتەوە.
عوسمان محەمەد، شارەزا لەكاروباری دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو گرێبەستانەی كە حكومەتی هەرێم لە ماوەكانی ڕابردوودا لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان واژووی كردووە لەسەروو پێوەر ستانداردە نیودەوڵەتیەكانەوە بووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان وەك دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ نەكراوە و تەنها لە پێناو ئەوەی نەوتەی بفرۆشێت گرێبەستی نەوتی كردووە كە زۆر لە داهاتی نەوتی كەمكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای بڕیارەكە دادگای ناوبژیوانی پاریس كە بووە هۆی ڕاوەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و هاوكات حكومەتی عێراقیش داوای ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم دەكات، حكومەتی هەرێم ڕازی بووە بەڵام ئەوەی ناڕەزایەتی لێكەوتووەتەوە ئەو گرێبەستە نەوتیانەن كە هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكان واژووی كردووە بە راورد بە گرێبەستە نەوتییەكانی عێراق زۆر جیاوازن، بۆیە عێراق ئامادە نییە بچێتە ژێرباری ئەو گرێبەستانەوە و هەر ئەوەش هۆكار بۆ ئەوەی نەتواندرێت دەستبكریتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت.
لەسەر هەمان بابەت عەدنان جابری، ئەندامی لیژنەی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە توركیا ڕەتیكردووەتەوە نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندی بەغدا هەناردەبكرێت، هاوكات توركیا بۆرییەكانی هەناردەكردنی نەوتی داخستووە بۆ خۆبەدوورگرتن لە سزا نێودەوڵەتیەكان، هاوكات یەكێك لە بەربەستە سەرەكییەكانی هەناردەكردنەوەی نەوەتی هەرێم ئەو شێوازە ئابوورییەیە كە حكومەتی هەرێم پیادەی كردووە لە گرێبەستەكانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت كە زۆر جیاوازە لەگەڵ سیستەمی كۆمپانیای سۆمۆ.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









