” ئەگەر حکومەتی هەرێم لیستی مووچە نەنێرێت بۆ بەغدا فەرمانگە و وەزارەتەکان خۆیان دەتوانن بینێرن”

په‌رله‌مانتارێكی لیژنەی دارایی روونیدەکاتەوە كه به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، چۆن مووچه له بانكه حكومیه فیدراڵیه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت و دەشڵێت:” ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وه هه‌ر فه‌رمانگه و وه‌زاره‌تێك خۆی ده‌توانێ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێم بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات”.
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووە” حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ جێگیركردنی مووچه له‌ڕێی بانكه حكومیه فیدراڵییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ بكات و كات به‌فیڕۆ نه‌دات ئه‌وه كارێكی باش ده‌كات بۆ خۆی و بۆ میوچه‌خۆران، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ش جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وه هه‌ر فه‌رمانگه و وه‌زاره‌تێك خۆی ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێم بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات،ئه‌وكاته حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێ به‌رپرسیارێتی ئه‌و دۆخه هه‌ڵبگرێ كه ده‌خولقێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە:”بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتحادی و هه‌رێمی پابه‌ند كردووه به جێگیركردنی مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ڕێی بانكه فیدراڵیه حكومیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم”.
“دادگا میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دیاری كردووه، له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی پێویست كردووه له‌ڕێگای سه‌رجه‌م بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر بۆ كارئاسانی جێگیركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تاكو له‌شوێنی نیشته‌جێبوونیان مووچه‌كه‌یان وه‌ربگرن، هەروەها وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیشی پابه‌ند كردووه به هه‌ماهه‌نگی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه‌ی هه‌رێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ جێگیركردنی مووچه‌كانیان له‌بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه بۆ ئه‌مساڵ و ساڵانی داهاتوو”.سۆران عومەر وادەڵێت.
سەبارەت بە ناردنی لیستی مووچە دەشڵێت:” لیستی مووچه‌كان راسته‌وخۆ ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و وه‌زاره و فه‌رمانگانه‌ی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی لیسته‌كان له‌ئه‌ستۆ ئه‌گرن له‌ڕوی ژماره‌ی مووچه‌خۆران و پله‌كانیان و بڕی مووچه‌كانیان و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان، كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه واژۆی خۆی ده‌خاته سه‌ر لیسته‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری وردبینی و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، ئه‌م لیستانه ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی بانكه فیدراڵیه‌كانی ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ران، تاكو ئه‌وه‌ش ئه‌نجام ده‌درێ به‌و لیسته موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌م جۆره ده‌توانرێ پرۆسه‌ی (توطين) جێگیركردنی موچه له‌بانكه حكومیه فیدراڵیه‌كانه‌وه جێبه‌جێ بكرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








