
سەعدی ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی فەرمی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئێمە دەمێكە ئامادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانین و پێشوازی لەو بڕیارەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكەین بە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان، جەختیش دەكاتەوە كە یەكێتی لەگەڵ بەستنی هەر هاوپەیمانییەتیەكدایە كە لەبەرژەوەندی گشتیدابێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی فەرمی یەكێتی نشتیمانی كوردسنان بە SNNی ڕاگەیاند: دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لەم چەقبەستووە سیاسییە ڕزگاری ببێت و دامەزراوە شەرعییەكان بەگەڕبخرێنەوە و بەكاری خۆیان هەستن، بۆیە ئێمە لەیەكێتی نشتیمانی كوردستان لەمێژە چاوەڕێی ڕۆژی هەڵبژاردنین و خۆشمان بۆ هەلبژاردن ئامادە كردووە و پیشوازی لێدەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی هێشتا زووە باس لە بەستنی هاوپەیمانییەتی بكرێت لەگەڵ هێزوو لایەنە سیاسییەكانی دیكە، بەڵام بەدڵنیاییەوە یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئامادەیە بە بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزوو لایەنە سیاسییەكانی دیكە بەمەرجێك ئەو هاوپەیمانییە لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت و تەنها خزمەت بە لایەنێك یان چەند لایەنێكی دیاری كراو نەكات.
وتەبێژەكەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، مەڵبەندەكان و كۆمیتەو ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتی ئەركی دیاركردنی كاندیدەكانی یەكێتیان لەسەر شانە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستدەكرێت بە دیاریكردنی كاندیدەكان بۆ پەرلەمانی کوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









