” ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وسەرخستنی پرۆسەکە”

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەچوارچێوەی کاردانەوەکانی تایبەت بە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە کە پێشوازی لە بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم دەکەین و ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و سەرخستنی پرۆسەکە.
لەڕاگەیەندراوێکی ( محەمەد حاجی مەحمود) سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ SNNنێردراوە و بەناوی پارتەکەیەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو،پێشوازی لەبڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم بە دیاریکردنی ڕۆژی 10ی حوزەیران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئێمە وەکو پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشیمان بۆ ئەم بڕیارە، ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەشداریکردن و سەرخستنی پرۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە سەرەتای هەنگاونانە بەرەو دەرچوون لەو قەیرانە سیاسی و کارگێڕییەی هەرێمی کوردستان تێیکەوتووە، ئومێد ئەکەم هەموو لایەنە سیاسییەکان بەوپەڕی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نشتمانییەوە هەوڵی دروستبەڕێوەچوون و سەرخستنی پرۆسەکە بدەن.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، خولی پەرلەمانی داهاتوو دەکەینە شوێنگەی هەوڵە یاسایی و کارگێڕییەکانمان بۆ زیاتر بەهێزکردنەوەی هەرێمی کوردستان و گێڕانەوەی مافی هەموو چین و توێژەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەوپارتە ماوەی چەند مانگێکە ڕووبەڕووی کێشەی ناوخۆیی بووەتەوە و لەدواین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەوحزبە بڕیاردرا کە لەئایندەیەکی نزیکدا کۆنگرەی هەشتەم ببەستن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









