نوێترین زانیاری لەبارەی لێخۆشبوون لە باجی گومرگی بە مەبەستی هەرزانكردنی گۆشتی سوور

SNN-عەلی حەمە سەعید
نزیكەی مانگیگە نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێم بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هاوكات بەمەبەستی كەمكردنەوەی نرخی گۆشت حكومەتی عێراق بڕیاری لێخۆرشبوونی باجی گومرگی داوە بۆ هاوردەكردنی گۆشت و ئاڵ لەدەروازە سنوورییەكانەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیش جەخت لەوەدەكەنەوە چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ لابردنی باجی گومرگی بۆ هاوردەكردنی گۆشتی سور و ئاژەڵی زیندوو.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو بە شێوەیەكی فەرمی هیچ بڕیارێكمان بە دەست نەگەیشتووە لەبارەی لێخۆشبوونی باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەكان، بۆیە چاوەڕوانی بڕیاری فەرمین لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوونی باجی گومرگی بۆ هاوردەكردنی گۆشتی سوور و مریشك لە دەروازە سنوورییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕیاریكە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و هەر وەزارەتێكی دیكەوە ئاراستەمان بكرێت ئامادەین بە جێبەجێكردنی، بۆیە رێكارەكان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور دەستیپێكردووە، بەڵام هێشتا بەفەرمی هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لەكاتێكدایە كە بەمەبەستی كەمكردنەوەی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەكان حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵ، هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، لە دوای هاوردەكردنی یەكەم كاروانی ئەو 17 هەزار گوێرەكەیەی لە بەڕازیل و ئیكوادۆر و كۆڵۆمبیاوە هاوردە دەكرێن، نرخی گۆشتی سوور بۆ مانگی رەمەزان دادەبەزێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









