بەهۆی تەواو نەبوونی لیستی مووچەی چەند وەزارەتێك هێشتا لیستەكە ڕەوانەی بەغدا نەكراوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەبارەت بە ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ عێراق، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی تەواو نەبوونی سەرجەم لیستی وەزارەتەكان ناردنی لیستەكە دواكەوتووە، دەڵێت “بۆ مووچەی مانگی ئازار دەبێت هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق هەماهەنگی تەواو بكەن لەكردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم.”
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی وابڕیار بوو كە دوێنێ و ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات رەوانەی بەغدا بكرێت، بەڵام وادیارە بەهۆی تەواونەكردنی لیستی سەرجەم وەزارەتەكان ناردنی ئەو لیستە دواكەوتووە، بەڵام بەدڵنیایی دەبێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە لیستەكە ڕەوانە بكرێت و پاشان لە وەزارەتی دارایی عێراقیش وردبینی بۆ بكرێت پاشان پارەكە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بۆ مووچەی مانگی دوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆمووچەی مانگی سێ وەزارەتی دارایی عیراق بۆ هەژماری بانكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت بەوبانكانە دەبەستێت كە حكومین، هاوكات، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش جەخت لەوەدەكاتەوە ئەو هەژمارەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەكرێت دەبێت لەو بانكانەدا بێت كە حكومین، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگایی فیدراڵی لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێم بکەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، پێویستە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بكرێت بۆ ئەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیش دەستپێبكاتەوە و ئەو مافەی فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە بۆیان كە ماوەیەكی زۆرە پلەبەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









