تەندروستیی غەززە ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاوەوە راگەیاند

0
422

SNN

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاوەوە دانیشتووانی کەرتی غەززە بەتایبەت منداڵ بەدەست نەخۆشی و بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، دەڵێت “ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی نەبوونی خۆراکەوە گەیشتووەتە 18 کەس”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئازار، ئەشرەف قەدیر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، ئەو منداڵە تەمەن 15 ساڵەی وێنەکانی لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە کە بەهۆی بەدخۆراکییەوە دەیناڵاند، گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە غەززە و تەواوی نەخۆشخانەکان بەدەست نەبوونی خۆراک و ئاوەوە دەناڵێنن، بەو هۆیەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 18 کەس.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەرەتای جەنگی ئیسرائیلەوە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە 30 هەزار و 717 کەس کوژراون و 72 هەزار و 156 کەس برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە راپۆرتی ئاماری رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە ئاماری کوژراو و برینداران لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە  رۆژی 152هەمیندا،  348 کارمەندی تەندروستیی کوژراون و 269 کارمەندی دیکە دەستگیرکراون، کە لە نێویاندا بەڕێوەبەر و کارمەندی نەخۆشخانەکانی خان یونس و باکووری غەززەی تێدایە.

ئەوەشیخستووەتە ڕوو، “لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ئیسرائیل نۆ کۆمەڵکوژی لە دژی خێزانەکانی کەرتی غەززە ئەنجامداوە، بەهۆیەوە 86 کەس کوژراون و 113 کەسی تر برینداربوون، هاوکات ژمارەیەک قوربانی هێشتا لە ژێر داروپەردوو و لەسەر رێگاکاندان، کە سوپای ئیسرائیل رێگە بە ئەمبولانس و تیمەکان نادات بگەنە ئەو شوێنانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this