“لیستی مووچە ئامادەیە و رەوانەی بەغدا دەکرێت و دابەشکردنی مووچەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای زیاتر لە یەك هەفتە لە ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم بە زمانی عەرەبی، ئەمڕۆ كۆتایی بەو لیستەهات و تەنها ماوەتەوە كە وەزیری دارایی واژۆی كۆتایی لەسەر بكات، ئەگەریش فریا بكەون هەر ئەمڕۆ ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و لە هەفتەی داهاتووش بەغدا پارە ڕەوانەی هەرێم دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو لیستی مووچەیەی كە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە داواكرابوو ئەمڕۆ كۆتایی هات بە ئامادەكردنی و بە زمانی عەرەبی سەرجەم داتا و زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمی تیادا جێكراوەتەوە، تەنها ئەوەندەی ماوە كە لەلایەن وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم واژۆی كۆتایی لەسەر بكرێت و پاشان ڕەوانەی بەغدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەمڕۆ فریا بكەون و لەلایەن وەزیری دارایی واژۆ بكرێت لەسەر لیستەكە ئەوا هەر ئەمڕۆ ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، پاشان دەبێت لە لایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقیشەوە جارێكی دیكە وردبینی بۆ ئەو لیستە بكرێت و پاشان پشكی هەرێم ڕەوانە دەكرێت كە بۆمانگی شوبات بڕی 623 ملیار دینار دیاریكراوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیایی دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونكە ئەو لیستەی لەلایەن ئیمەوە ڕەوانە دەكرێت دەبێت لە بەغدا وردبینی بۆ بكرێت ئەگەر هیچ كێشەیەكی نەبێت ئەوا بڕیار لەسەر ناردنی پارەكە دەكرێت، بۆیە هەموو ئەمانە پێویستی بەكات هەیە كە بەدڵنیایەوە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









