وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لەبارەی بەشداریپێکردنی گشتی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دا

تاقیکردنەوەی خوێندکاران
SNN
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەوانەی دەرچوون و ئەوانەشی تا سێ وانە کەوتوون داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان بکرێن.
لە فەرمانێکی وزاریدا وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەوەی، خوێندکارانی 12ی ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانیانەوە، ئەوانەی دەرچوون و ئەوانەشی تا سێ وانە لە وەرزی یەکەم دەرنەچوون، داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان (وەزاری) بکرێن و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام بدەن.
هاوکات وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندن 10 نمرە بڕیار دەدرێت بە خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ئەو 10 نمرەی بڕیارە بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمە و پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمیش دەگرێتەوە.
پاش سوودمەندبوون لە 10 نمرەی بڕیار، ئەو خوێندکارانەی لە سێ وانە زیاتر دەرنەچوبێتن لە وەرزی یەکەم، واتە چوار وانە و زیاتری کەوتنیان هەبێت، لە رۆژی یەکشەممە، 7ی ئایارەوە تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام دەدەن.
تاقیکردنەوەکان دەبێت بە گوێرەی رێنمایی تەندروستی بێت و خوێندکاران بە بێ ماسک و دەستکێش ناتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن.
لە دوایین بڕیاری وەزارەتەکەشدا هاتووە: تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان بۆ 28ی ئایاری 2020 دوادەخرێت.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









