راستیی و دروستیی لێبڕینی پارە لە 400 ملیار دینارەکە لە SNN بخوێنەرەوە

پارەی عێراقی
SNN- هەولێر
ئەو دەنگۆیانەی باس لە بڕینی پارە لە گوژمەکەی بەغدا دەکەن، دوورن لەڕاستییەوە و ئەم هەفتەیەش لیستی مووچە رادەگەیەنرێت و یەکەم وەزارەتیش ئاشکرابوو کە مووچە وەردەگرێت.
بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بڕی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا تەنیا 10 ملیار دیناری لێدەبڕدرێت بۆ بانکە بازرگانییەکان کەپێشتر بانکی ناوەندی پارەی لێ راکێشابوون بۆ پرسی مووچە.
وتیشی: “ئەوەیتر کە دەمێنێتەوە 390 ملیار دینار لەگەڵ 150 ملیاری دیکە کە بڕی پارەی داهاتی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکانن، یەکدەخرێت و ئەم هەفتەیە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت و یەکەم وەزارەتیش تەندروستیی دەبێت کە مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ وەردەگرن”.
ئەو سەرچاوەیە کە بەرپەسێکی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانە، دەشڵێت: “پارەکەی بەغدا هەمووی بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخانکراوە و ئەو لێبڕینانەی پێشتر باسیان لێوە کراوە، راست نین”.
پێشتر وا باسکرابوو لەو 400 ملیار دینارەی نێردراوە بۆ هەولێر تەنیا 388 ملیاری گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چونکە هەموو جارێک لەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچە دەینێرێت، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 12 ملیار دیناری لەو پارەیەی هەرێم داوە بە بانکە ئەهلییەکانی هەرێم و بۆ مووچەی پێش جەژن، حکومەتی هەرێم بڕی 138 ملیۆن دۆلاری لە کۆمەڵێک وەبەرهێنەری ناوخۆ بە قەرز وەرگرتووە کە حکومەت پێویستە لە ماوەی مانگێکدا بۆیان بگەڕێنێتەوە.
باسیش لەوە کراوە کە حکومەتی هەرێم 150 ملیۆن دۆلاریشی وەکو پارەی فرۆشتنی پێشوەختە، لە کۆمپانیاکانی نەوت وەرگرتبوو. لەگەڵ ئەو داهاتەی لە بەردەستدابووە، مووچەی پێش جەژنی پێدراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









