گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 31/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە 31/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
سپۆرت:
- ڤیدال :” 11 یاری کۆتاییمان ماوە لە لالیگا”.
- “ئەو یاریانەی کە ماومانە قورسە،لەسەرمانە تەنیا بیر لە بردنەوە بکەینەوەو بە باشترین شێوە نازناوی خولەکە ببەینەوە”.
- یاریزانە چیللیەکە دەیەوێت نازناوی خولی نۆیەمی لەسەر یەک لەگەڵ 3 یانەی جیاواز بباتەوە.
- لە وەرزی داهاتوودا بە رێژەی لە %30 هاندەران ئامادەی یارییەکانی لالیگا دەبن.
- یانەی یۆڤانتۆس لە پێناو پیانیچ فاتی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی دەوێت، بەڵام بە نسبەت یانەی بەرشەلۆنەوە فاتی یاریزانێکە دەستی لێنادرێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- یانەی بەرشەلۆنە گۆڕینەوەی نوێی لە بەردەستدایە لەگەڵ یانەکانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس بۆ هێنانی هەریەکە لە لاوتارۆ مارتینێز و پیانیچ.
- جۆنیۆر فیربۆ نزیک دەبێتەوە لە ئینتەر میلان،بەڵام یۆڤانتۆس ڤیدال یان دیمبلی یان ئەلینای لە بەردەستدایە، بەڵام بە نسبەت یانەی بەرشەلۆنەوە فاتی بۆ فرۆشتن نیە.
- لە ئەگەری شکستهێنانی لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەی وێرنەر، یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵی گواستنەوەی دیمبلی دەدات.
- رۆژی دووشەممە راهێنانی بە کۆمەڵی ئاسایی لە ئیسپانیا دەستپێدەکاتەوە.
- بایرن 5-0لە فۆرتۆنا دەباتەوەو لیڤاندۆڤسکی بە تۆمارکردنی 2 گۆڵ سەرکردایەتی بردنەوەی پێڵاوی زێڕین دەکات.

مارکا:
- هاڤێرتز چاوەڕوان دەکات.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە گفتوگۆی بەرەو پێشچووندایە لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەڵمانیەی یانەی بایەر لیڤەرکوزن،بەڵام بەهۆی گۆڕانی بازاڕ لە ئێستادا یانەی شاهانە لە گواستنەوەی دووردەکەوێتەوە.
- بایرن 5-0 لە فۆرتۆنا دۆسڵدۆرف دەباتەوەو لیڤاندۆڤسکی 2گۆڵ دەکات و بەرەو بردنەوەی پێڵاوی زێڕین هەنگاو دەنێت.

ئاس:
- کاماڤینگا یانەی ریاڵ مەدرید هەڵدەبژێرێت.
- یاریزانە فەرەنسییەکە بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات و هیچ یانەیەکی ئەوروپی هەڵنەبژێرێت.
- یانەی ریاڵ مەدرید و زیدانی خۆش دەوێت،ئەم قسەی کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانەیە، یانەکانی پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆسیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
- تیرشتیگن دەیەوێت زۆرترین مووچە لە جیهاندا لەگەڵ بەرشەلۆنە وەربگرێت لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی








