
عەبدوڵای حاجی مەحمود
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی( عەبدوڵڵای حاجی مەحمود) لە حزب دەركراوە و هیچ بەرپرسیارییەتییەكی نییە، بۆیە بە نوسراوی فەرمی داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە پۆستی وەزیری لەناو براو وەربگیرێتەوە و ئێمەش سێ كاندیدمان دیاریکردووە بۆ جێگرتنەوەی.
د. فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی پێشووی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دوورخستنەوە و دەركردنی (عەبدوڵڵای حاجی مەحمود) لە پارتی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان دەركراوە و بە گوێرەی بڕیارەكەش ناوبراو هیچ مافێكی بەسەر حزبەكەوە نەماوە و ئەو موڵك و ماڵەشی كە بۆ پارتی سۆسالیست دەگەڕێتەوە دەبێت بێگیڕێتەوە، هەر لەو چوارچیوەیەشدا ناكرێت كەسێك نوێنەرایەتی پارتەكەمان بكات لە ئەنجومەنی وەزیران كە هیچ بەرپرسیارتییەكی نەبێت و ئەندامی پارتەكەمان نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، نوسراویان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە بۆ ئەوەی پۆستی وەزیری كاروباری شەهیدان بە كەسیك پڕبكرێتەوە كە ئەندامی پارتەكەمان بێت بەرپرسیارێتی هەبێت، بۆ ئەومەبەستەش رێكارە كارگێڕییەكان كە لە دەستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندایە و لە نوسراوەكەشماندا سێ كاندید بە پسپۆڕی جیاواز بۆ ئەو پۆستە دیاریكراون كە بریتین لە هەریەكە لە (فاتیح رەئوف) بەرپرسی دەستەی كارگێری و مەكتەبی سیاسی، (سادق جەباری) كارگێری مەكتەبی سیاسی و (ئامانج جەمال) بەرپرسی نوسینگەی سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
وتەبێژەكەی پارتی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی دواین بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتەكەمان دەبێت بەستنی كۆنگرە لە نزیكترین كاتدا ئەنجام بدرێت، لە روی كارگێڕییەوە چ كاتێك گونجاو بوو، ئەوا ئەو كاتە وەك وادەی دەستپێكی كۆنگرەی پارتی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان دیاری دەكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









