“ئەگەری زۆرە بەغدا تەنها مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی رەوانە بكات”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كردبوو كە بەو شێوازەی وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردووە لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بهینێت، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم تەنها لیستی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی بە وردەكارییەوە ڕەوانە كردووە و لیستی مووچەی سەربازی تەنها بە ژمارە ناردووە، بەوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئەگەری زۆرە بەغدا تەنها مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی رەوانە بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ، وەزارەتی دارایی عێراق لە وردبینیكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بووە سەرەڕای ئەوەی كە دوێنێ پشووی فەرمی بووە، بەڵام لەسەر داوای وەزیری دارایی عێراق وردبینكردن لە لیستەكەی هەرێم بەدەوامی هەبووە، بەڵام ئەوەی تێبینی كراوە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی بە دوو شێواز ڕەوانە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی هەرێم تەواوی زانیاری فەرمانبەرانی شارستانی لە لیستەكەدا خستووەتەڕوو وەك ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردبوو، بەڵام فەرمانبەران و ئەفسەرانی سەربازی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە، تەنها ئاماژە بە ژمارەی فەرمانبەران و ئەفسەرەكان كراوە لەگەڵ بڕی مووچەكانیان، بەبێ ئەوەی ناونیشان و پلەی سەربازییان دیاری بكات، ئەمەش پێچەوانەی داواكارییەكەی وەزارەتی دارایی عێراقە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر لیستەكەی هەرێمی کوردستان دەدات، بە ناردنی پارە یاخود دووبارە ناردنەوەی بۆ هەرێم، بەڵام ئەگەری زۆرە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی هیچ گرفتێكیان نەبێت بەو پێیەی كە بەو شێوازە نێردراوە كە وەزیری دارایی عێراق داوایكردووە، بەڵام بۆ مووچەی ئەفسەر و فەرمانبەرانی سەربازی دەكەوێتەوە سەر بڕیاری وەزیری و دارایی و سەرۆكوەزیرانی عێراق.
بۆوەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو لیستەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدا كراوە، SNN چەند جارێک پەیوەندی بە هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەریم كرد، بەڵام ئامادە نەبوو وەڵامی پەیوەندییەكان بداتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









