ئەنقەرە چۆن بەهاوکاری هەولێر، هێرش دەکاتە سەر سلێمانی و شنگال

سوپای تورکیا
SNN
رۆژنامەی (الشرق الاوسط)، لە بەدواداچوونێکی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەنكەرە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەربازی فراوان دەكات لە هەرێمی كوردستان، رێككەوتنی لەگەڵ بەغداد و هەولێر كردووە بۆ داخستنی تەواوەتی سنورەكان، سلێمانی شەنگال لە چوارچێوەی ئامانجەكانی هێرشەكەی توركیادایە.
رۆژنامەکە ئاماژەبەوەدەکات، حكومەتی توركیا ئامادەرییەكانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەبازی فراوان دەستیپێكردووە لە باكووری عێراق، لەڕێی چڕكردنەوەی دیدارەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
رۆژنامەکە دەشڵێت: پرۆسە سەربازییەكە لە رووبەڕێكی فراوانی ئەو ناوچەیە بەڕێوەدەچێت كە لەئێستادا پرۆسەی (چنگی داخراو)ی تیادا بەڕێوەدەچێت، كە لەمانگی نیسانی ساڵی (2022)وە تائێستا بەردەوامە، لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، رێككەوتن كراوە و توركیا پێشبینی دەكات، سنووری عێراق كە درێژییەكەی (387) بەتەواوی بەرووی چەكدارانی پارتی كرێكاران دا دابخرێت.
دەشڵێت: پێش دەستپێكردنی پرۆسەكە رێككەوتن لەگەڵ بەغدادو هەولێر كراوە، بۆ توندوتۆڵكردنی بنكە هەمیشەیی و كاتیەكانی توركیا لە باكوری عێراق، پێگەكانی پارتی كرێكاران لە سنووری ناوچەی چنگی قفڵ لەڕێی هێرشی زەمینی بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی خاپور دەكرێت و سنوری عێراق توركیا بە قوڵی (40) كیلۆمەتر بە تەواوی دادەخرێت.
روونیشیدەکاتەوە، پرۆسە سەربازییەكە دەگاتە ناوچەی گارا, كە بە ئەشكەوتی زۆر ناسراوە، پەناگەو ئەشكەوتەكانی ناوچە خاپوردەكرێت لە گاراو دەكەونە ژێر كۆنتڕۆڵی هەمیشەیی هێزەكانی توركیا، بۆ ئەوەی جارێكی تر لەلایەن پارتی كرێكارانەوە بەكارنەهێنرێت، توركیا پێشبینی دەكات بەغداد و هەولێر پشتیوانی هەواڵگری پێشكەش بكەن و رێوشوێن دژی پارتی كرێكاران لە سلێمانی و شەنگال بگرنەبەر.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









