لە سەروبەندی مانگی رەمەزاندا نرخی گۆشتی سوور و مریشك بەبەرزی ماونەتەوە

قهسابخانهیهك لهنێو بازاڕى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەرای نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و هاوكات هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور و مریشكی زیندوو، بەڵام هێشتا نرخی ئەو دوو بەرهەمە بەبەرزی ماوەتەوە، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بەرزبوونەوەی ئەو نرخانە پەیوەندی بە چەند بابەتێكی پەیوەست بە ناوخۆ و دەرەوە هەیە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە سلیمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی مریشكی زیندوو پەیوەندی بە بەرز بوونەوەی نرخی جوجك هەیە لە دەرەوە، بەجۆرێك بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو نرخی جوجك بە ڕێژەی لە%50 بەرز بووەتەوە، هاوكات نرخی غاز و پێداویستییەكانی دیكەی كیڵگە پەلەوەرییەكانیش بەهەمان شێوە بەرزبوونەتەوە ئەمە وایكردووە كە تێچووی بەرهەمهێنانی مریشك زیاد بكات لەسەر خاوەن كیڵگە پەلەوەریەكان، بەڵام بەراورد بە نرخی گۆشتی سور نرخی مریشكی زیندوو هەرزانترە.
مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆكی گشتیی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بە SNNی رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی وەك بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ كردووە، رێكاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئاسانكاری هاوردەكردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات، هاوكات پێشنیازیشیان كردووە، گومرگ لەسەر ھاوردەكردنی ئاژەڵ هەڵبگیرێت و رێگری بكرێت لە هەناردەكردنی ئاژەڵی خۆماڵی بۆ بازاڕەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
وتەكانی ئەو لایەنەنە پەیوەندیدارانە لەكاتێكدایە كە لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێم لەسەروو چوار هەزار دینارەوەیە لە كاتێكدا لە مانگی ڕابردوو نرخی كیلیۆیەك مریشك لە نزیكی دووهەزار و 500 تا سێ هەزار دینار دابوو، هاوكات نرخی كیلیۆیەك گۆشتی سور لە 20 هەزارەوە دەستپێدەكات تا 23 هەزار دینار، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان هاووڵاتیان زیاتر گۆشتی سور و گۆشتی مریشك بەكار دەهێنن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور بەشێكی پەیوەستە بە بەرزبونەوەی نرخەكەی لە جیھاندا و بەشێكیشی پەیوەستە بەوەی ئێران ھەناردەكردنی ئاژەڵی لە رێگەی سنورەكانییەوە بۆ دەرەوە قەدەغە كردووە
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









