“ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان لە رابردوو باشترە”

SNN
وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلەکانی بارانبارینەوە، رێژەی یەدەگی ئاوی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو زیادکردوە، ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ حەوت مەتر بەرزبوەتەوە، هەروەها ئاستی ئاوی بەنداوەکانی حەمرین، دوکان و دەربەندیخاننیش لە دۆخێکی باشتردان.
عەون زیاب وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە رۆژنامە “الصباح”ی راگەیاند، ئەو شەپۆلی باران بارینانەی رویان لە عێراق کرد لەم دواییانەدا، بە شێویەکی بەرچاو هاوکاربووە لە پتەوکردنی یەدەگی ئاوی وڵاتەکە، بە تایبەتی بەنداوی موسڵ کە ئاستی ئاوەکەی حەوت مەتر بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەنداوی موسڵ بووەتە بناغەی زیندوکردنەوەی رووباری دیجلە لە ماوەی وەرزی هاوین، جگە لەوەش یەدەگی ئاوی بەندەواکانی دوکان، دەربەندیخان و حەمرینیش مەزنە، یەکێک لەو رێکارە گرنگانەی وەزارەتی کشتوکاڵ گرتویەتییە بەر، ئاڕاستەکردنی ئاوی بارانە بۆ زۆنگاوەکان تا دووبارە زیندوبکرێنەوە، کە بەهۆی شەپۆلی گەرما و وشکەساڵییەوە کاریگەری نەرێنیان لەسەر دروستبوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









