
SNN
دوای ئەوەی بۆ سێیەم جار ماوەی دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتا وادەی دەرهێنانی کارتەکەیە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی 5ی ئازار کە دوایین وادەی نوێکردنەوە و دەرھێنانی کارتی بایۆمەتری بوو، ماوەکەی تا رۆژی 10ی ئازار درێژکردەوە و ئاشکرایکرد کە چیتر وادەکەی درێژناکرێتەوە، ئەمەش سێیەم وادەی درێژکردنەوەی دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری بوون، هاوکات ئەمڕۆش کۆتا رۆژی ئەو وادەیەیە.
ئەم کارتە تابەتە بە بەشداریکردن لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەر بۆیە ھاووڵاتیان و دەنگدەرانی ھەرێم ئەوانەی تائێستا کارتی بایۆمەترییان نوێنەکردووەتەوە و کارتەکانیان وێنەی لەسەر نییە، تا کاتژمێر3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرفەتیان ھەیە بۆ ئەوەی سەردانی ناوەندەکانی دەنگدان بکەن، بەپێچەوانەوە لە مافی دەنگدان بێ بەش دەبن.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، تا 5ی ئازار نزیکەی 74%ـی دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و لە 10ی حوزەیران کە وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە دەتوانن دەنگ بدەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









