دەستەی دەستپاکی عێراق داوای ئاشکراکردنی سامانی بەرپرسان دەکات

وێنەیەکی گریمانەیی کە گوارشت لە بەرتیل و پارە زواردن دەکات
SNN
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمى کوردستان رێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ رێگریى لە بەفیڕۆدانى سامانى گشتى، هاوکات داوا لە دەستەی دەستپاکی هەرێم دەکات هاوکارییان بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازار،حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، ڕەشنووسی ڕێککەوتنێک بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەویش بەو پێیەی کە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی سەرپەرشتی سەرجەم پارێزگاکان و ئاشکراکردنی سامانی سەرجەم بەرپرسان و فەرمانبەرانی پلە باڵا دەکات.
ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە میکانیزمەکانی گەندەڵکاران بۆ بەفیڕۆدانی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەوەیە کە جیاوازی لە نێوان دەزگا چاودێرییەکان دروست دەکەن، بۆ ئەوەی لە ڕێی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ یەکخستنی هەوڵەکانەوە، پارێزبەندی بۆ خۆیان زامن بکەن.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی دەیان داواکراو لە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتیش تورکیا بەردەوامن.
حەیدەر حەنون وتوویەتی “101 داواکراو بۆ تورکیا هەڵهاتوون و بەمزووانەش گەڕاندنەوەی ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار و نزیکەی ملیارێک دینار ڕادەگەیەنن کە بەمدواییە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.”
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









