
تەقینەوە لە چین
لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە باکووری چین کەسێک گیانی لەدەستدا و 22 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەکی بەهێزلە شاری سانهێ لە باکووری چین روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 22 کەسی دیکەش برینداربوون و بینایەکیش بە تەواوی رووخا.
کەناڵی سی سی تی ڤی پەخشی گشتی بڵاویکردەوە، “تا ئێستا بەهۆی ڕووداوەکە کەسێک کوژراوە و 22 کەسیش برینداربوون و پێدەچێت هۆکاری تەقینەوەکە دزەکردنی غاز بێت لەناو چێشتخانەیەکدا”.
تەقینەوەکە کاتژمێر 08:00ی بەیانی (03:00ی بەرەبەیان بە کاتی هەولێر) لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سانهێ کە کەمتر لە 50 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی پەکین دوورە ڕوویداوە.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتە دەشڵێت:”رووداوەکە لە نهۆمی خوارەوەی چێشتخانەیەک لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کۆن ڕوویداوە و دواتریش بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









