حکومەتی هەرێم لەسەر مووچە و سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا کۆدەبێتەوە

ئەرشیف.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN-
ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا دەکات.
بەپێى خشتەى کارى کۆبوونەوەکە، یەکەمین تەوەرى کۆبونەوەکەیش تایبەت دەبێت بە سەردانى شاندەکەى هەرێم بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە و ئەم تەوەرەى گفتوگۆش لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمەوە دەخرێتەڕوو.
هەر بەپێى کارنامەکە، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى راپۆرتێکى تایبەت بە جێبەجێکردنى (ستراتیژى نیشتیمانى روبەڕوبونەوەى گەندەڵى لە هەرێمى کوردستان-عێراق) کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنەکەوە پەسەند کرابوو.
هەروەها تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنى وەزیران تایبەت دەبێت بە پرسى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان و لەلایەن وەزیرى داراییەوە هەنگاو و رێکارەکانى ئەم دواییانەى وەزارەتەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەخرێتەڕو تایبەت بە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم لەژێر رۆشنایی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









