یاری ئاگرین لە ئێران گیان لەدەستدانی 14 کەس و کەمئەندامبوونی 189کەسی لێکەوتەوە

SNN
فریاگوزاری خێرای ئێران بڵاویکردەوە، بەهۆی یاری ئاگرینەوە، شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە کە بە “چوارشەممە سوری” ناسراوە، لانیکەم 14 کەس لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش برینداربوون.
جەعفەر میعاد فەر سەرۆکی دەزگای فریاگوزاری خێرای ئێران رایگەیاند: لە یاری ئاگرینەکانی شەوی سێ شەممە لانیکەم 14 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، کە لە کۆی بریندارەکان 189 کەس کەمئەندامبوون و 573 کەسیش لە چاویانەوە زیانیان بەرکەوتووە و 594 کەسیش سوتاون.
هاوکات بە گوێرەی ئامارەکانی سەنتەرەکانی فریاگوزاری خێرا لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستداوە و 557 کەسیش برینداربوون.
کۆتا شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممەی بەر لە نەورۆز لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە چوارشەممە سوری ناسراوە و ئەو شەوە بە کردنەوەی ئاگر و یاری ئاگرین یادی ئەو شەوە دەکرێتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









