ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم: دادگای فیدراڵی زیادەڕۆیی لە دەسەڵاتە یاساییەکانی کردووە

SNN
عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر پرسی کۆتاکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاودەکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: گشت لایەک دەبێ پابەندی دەستور بن لەنێویشیاندا دادگای فیدراڵی کە پێویستە پێوەی پابەند بێت و کێشەی بۆ دروست نەکات، هەروەک باسی لەوەشکردووە: دادگای فیدراڵی زیادەڕۆیی لە دەسەڵاتە یاساییەکانی کردووە
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنەدراوەکەدا هاتووە: دابەشکردنی ناوچەکانی ھەڵبژاردن لە دەسەڵاتەکانی دیاریکراوی پەرلەمانی کوردستانەو بە دوور و نزیک ھیچ پەیوەندییەکی بە دادگای فیدراڵیەوە نیە”.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان
عێراق بە پێی یاسای ئیدارەی دەوڵەت لە قۆناغی گواستنەوە لە ساڵی ٢٠٠٤ گۆڕا بۆ دەوڵەتێکی فیدراڵی و تێیدا سیستەمی حوکم بە پێی مادە چوار لەو یاسایە دەستنیشان کرا بە شێوەیەک لەسەر بنەمای راستیی مێژوویی و جوگرافی و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان بە پێی دەستور لەنێوان ناوەند و ھەرێمی کوردستان بوو. دوای پەسەندکردنی دەستوریش لە ساڵی ٢٠٠٥ لە مادە ١١٧ / یەکەم دان بە ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی دەنێت و مافی بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی پێی داوە تەنیا دەسەڵاتە دیاریکراوەکانی فیدراڵی (الێلاحیات الحێریە للسگات الاتحادیە) نەبێت و ئەوەی باسی نەکردووە لە دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لە دەسەڵاتی ھەرێمدایە و تەنانەت لەبەرامبەر یاسا فیدرالیەکان ئەولەویەتی بە یاساکانی ھەرێم داوە. ھەروەھا ئەوەی پەیوەستە بە دەسەڵاتە ھاوبەشەکان کە لەمادەکانی ١١٠ تاکو ١١٥ی دەستوردا ھاتووە مافی ھەموارکردنەوەی جێبەجێکردنی یاساکانی فیدراڵی بە ھەرێم داوە کاتێک ھاودژی یان ناکۆکی لەگەڵ یاساکانی ھەرێمدا ھەبێت و لێرەدا باڵادەستی بۆ یاساکانی ھەرێمە.
ھەروەھا شایەنی ئاماژەپێکردنە کە ناکرێت لەژێر ھیچ پاساوێک دەستکاری مادە دەستورییەکان بکرێت لەبەر ئەوەی دەستوریین و گشت لایەک دەبێ پێوەی پابەند بن لەنێویشیاندا دادگای فیدراڵی کە پێویستە پێوەی پابەند بێت و کێشەی بۆ دروست نەکات یان پێشێلی نەکات بە بیانووی نابەجێ. لەسەر ئەو بنەمایانەش، مافی ھەرێمی کوردستانە لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراق مافە دەستورییەکانی خۆی بەکار بھێنێت.
بەڵام دادگای باڵای فیدراڵی سەرەڕای ئەوەی دامەزراندنەکەی بە پێچەوانەی حوکمەکانی مادە ٩٢ی دەستور و یاسای دادگای فیدراڵی ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ی ھەموار کراوە، زیادەڕۆیی لە دەسەڵاتە یاساییەکانی کردووە کە لەدەستوردا ھاتووە بە شێوەیەک مافی بەخۆی داوە کە لە ھەموو گەورە و بچوکێکی ھەرێم دەستێوەردان بکات ھەروەک لە بڕیاری ژمارە ٨٣ی ساڵی ٢٠٢٤ خۆیدا کە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی کۆتاکانی لە یاسای ھەموارکراوی ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووەو ھەڵوەشاندنەوەی یازدە کورسیی پەرلەمان و کەمکردنیان بۆ سەد کورسی، کە بە وردبوونەوە لەو بڕیارە بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە بە پێچەوانەی ئەو دەستورەیە کە لەژێر سایەیدا کار دەکات چونکە دەستور دانی بەوەدا ناوە کە باڵادەستی بۆ یاساکانی ھەرێمی کوردستانە کاتێک ناکۆک یان ھاودژ بێت لەگەڵ یاسا فیدرالیەکان، بەڵام یاسای نێوبراو ھیچ شتێکی نادەستوریی تێدا نیە و دادگای فیدرالی لە بڕیارەکەیدا، خۆی لەشوێنی یاسادانەر داناوە کاتێک ھەستاوە بە ھەموار کردنی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان و یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٠٧ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کاتێک دابەشکردنی ناوچەکانی ھەڵبژاردن لە دەسەڵاتەکانی دیاریکراوی پەرلەمانی کوردستانەو بە دوور و نزیک ھیچ پەیوەندییەکی بە دادگای فیدراڵیەوە نیە بە شێوەیەک کە وا دەخوازێت پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگاکەدا بکرێت سەرەڕای ئەوەی بڕیارەکە کۆتاییەو ھەموو دەسەڵاتەکان دەبێ پێوەی پابەند بن بەڵام پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە بۆ ئەوەی رەچاوی دادپەروەری و یەکسانی بکات چونکە یەکسانی و دادپەروەری بناغەی حوکمرانیە و پەیڕەوکردنی لەنێو خەڵکدا ھێز و پێگە و سەنگ و قورسایی لەنێو کۆمەڵگەدا پتەو دەکات ئەویش بۆ گەرەنتی کردنی ماف و کەرامەتی ھاووڵاتیان بە بێ جیاکاری ئیتنی و دینی و نەتەوەیی و مەزھەبی یان رەگەزیی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









