باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هۆشداریی دەدات لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە وڵاتەکەدا

0
425
ئەلینا رۆمانوسکی

SNN

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پابەندی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراقە و هاوکات هۆشداریی دەدات لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراقدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئازار، ئەلینا رۆمانوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، لە میانی وتارێکیدا لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە وتوویەتی “ئێمە پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەرەوەری عێراق و شانبەشانی هاوبەشە عێراقییەکانمان، وڵاتەکەمان لە بەڵای داعش ڕزگارکرد”.

هاوکات، “هۆشداریشیداوە کە لەگەڵ دەیەمین ساڵیادی دەرکەوتنی داعش و پێنج ساڵەی شکستپێهێنانیدا، پێویستە ڕوون بین بەرامبەر ئەو هەڕەشەیەی کە هێشتا داعش لە عێراق و سووریاوە لەسەر عێراق دروستی دەکات”.

ئاماژەی بەوەکردووە، دەیانەوێت هێزە عێراقییەکان توانای پێویستیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داهاتوو هەبێت، هەر بۆیە لە ساڵی 2012ەوە کۆنگرێسی ئەمریکا زیاتر لە 3.5 ملیار دۆلاری بۆ بنیادنانی توانای هێزە عیراقییەکان تەرخان کردووە و پشتیوانییەکی بەردەوامی گرنگ و پێداویستی لە جۆری فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16 و تانکی ئەبرامز پێشکەشی عێراق کردووە.

ئەوەشیخستووەتە ڕوو، “پێویستمان بە پەیوەندییەکی ئابووری، ڕۆشنبیری و فێرکردن و میللی هەیە بۆ بنیادنانی عێراقێکی هاوچەرخ و ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری و درەوشاوە کە پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا هەبێت.”

باڵیۆزەکەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاندووە، تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان گەورەترین پشیتوانی عێراقە و بە درێژایی 20 ساڵی رابردوو ئاژانسی گەشەپێدانی ئەمریکی زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری پێشکەشی عێراق کردووە و هاوکار بووە لە دروستکردنی 150 خوێندنگە، 25 نۆڕینگە، 130 پڕۆژەی ئاوەڕۆ و لە 2014شەوە ئەمریکا 3.6 ملیار دۆلاری پێشکەشی خێزانە ئاوارەکان کردووە، لە 2017شەوە 157 ملیۆن دۆلاری بۆ پرۆژەکانی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ زیاتر لە 12 ملیۆن کەس تەرخان کردووە.

وتوویەتی “ئێمە کاردەکەین لەسەر بنیادنانی ئەو پردانەی کە گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراق پێکەوە دەبەستنەوە و بۆ چەند نەوەیەکیش دەمێننەوە.. دەتوانین ببینە بەشێک لە هێنانەدی خەونی گەنجانی عێراق”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this